لە دوو مەراسیمی جیاجیادا لە هۆڵی نوێنەرایەتیی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و هۆڵی بەڕێوەبەرێتی گشتی وەرزش لە هەولێر، كتێبی (وەرزش لە هەرێمی كوردستاندا چۆن دەكرێتە نێودەوڵەتی؟) ناسێنرا، ئەم كتێبە لە نووسنی مامۆستا زانا قادر-ی نوسەر و رۆژنامەنووسە و خرایە بەر دیدەی خوێنەران.
لە مەراسیمەكاندا میوان و ئامادەبوویەكی زۆر لە هۆڵەكەدا ئامادەبوون و پاش چەند وتارێك و دواتر وتاری نووسەری كتێبەكە، وەك دیاریی كتێبەكە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.