بەم دواییە، پاڵەوانێتیی موای تای لەسەر ئاستی یانەكانی عیراق رێكخراو تیپی یانەی شیروانە توانی نازناوی پاڵەوان دەستەبەر بكات و خەڵات و جامی پاڵەوانی هێنایەوە بۆ شاری كەلار.
لەپای ئەم ئەنجامە باشەدا، مەڵبەندی رێكخستنی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خەڵاتی تیپەكەی كرد و سوپاسی یاریزانان و راهێنەرانی تیپەكەی كرد بۆ ئەم ئەنجامە باشە.