لە درێژەی کارو چالاکییەکانیاندا، هێزەکانی 70 لەسەر ئەرکی بەرێز لیوا روکن عومەر، فەرماندەی هێزەکانی 70 – و بە سەرپەرشتی کۆمیتەی رێکخستنی 12 –ی راپەرین و هاوکاری لیوا کاوە و عەمید یوسف و عەقید ئەدیب و ملازم کاردۆ، خولێکی فوتساڵ بۆ 32 تیپی میللی گەنجان و لاوانی سنوری گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی و دەور و بەری کراوەتەوە و ئێستا یارییەکانی بە سیستمی چوونە دەرەوە بە دوو دۆڕاندن بەردەوامن.
سەرجەم پێداویستییکانی خولەکە، فەرماندەیی هێزەکانی 70 دابینی کردوون و ئامانج لەم خولە خزمەت کردنە بە گەنجان و لاوان و هاوکاری کردنیانە لە بوارە جیاوازەکاندا، سەرجەم یارییەکانیش لە لایەن چەند ناوبژیوانێکی کارامەوە بەرێوە دەبرێن.
پاش تەواو بوونی ئەم خولە، لە یاریی کۆتاییدا چەندین خەڵاتی تایبەت بەسەر تیپە بەشدار و سەرکەوتووەکاندا دابەشدەکرێن و خولەکەش مایەی رەزامەندی و دڵخۆشی گەنجانی بەشدا بووی خولەکەیە.