سەرۆک بافڵ: مەودایەك بۆ ئەو دەستانە ناهێڵینەوە كە دەیانەوێت سەقاگیریی خاكەكەمان تێكبدەن

07:01 - 2024-08-10
کوردستان
310 جار خوێندراوەتەوە

شەهیدبوونی هەردوو کارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم (شەماڵ مەحمود و هونەر تاڵیب) لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەرك و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییاندا لە سنووری قەرەداغ، لەدڵەوە نیگەرانیكردین.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەیان، هەڤاڵان و دەزگای ئاسایش دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

بەڵێنمان بە كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی داوە پارێزەری خاك و ژیانی هاونیشتمانییانمان دەبین، رژانی خوێنی ئەم شەهیدانەش هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناوی كوردستاندا بوو. بەڵێن دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە و هیچ مەودایەك بۆ ئەو دەستانە ناهێڵینەوە كە دەیانەوێت سەقاگیریی خاكەكەمان تێكبدەن و مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵكەكەمان دروستبكەن.

دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزی بۆ كەسوكارە خۆڕاگرەكانیان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان