ئارۆ سەنگەر
هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عیراق به لێهاتوویی كچه یاریزانه كورده‌كان مێژووییه‌كی نوێی نووسییه‌وه‌و بۆ جاری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كچان نازناوێكی برده‌وه، ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی جامی پاڵه‌وانێتی فوتساڵی هه‌ڵبژارده‌كانی رۆژئاوای ئاسیا بوو كه له سعودیه به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌ك ئاشكرایه فوتساڵی كچان له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه‌و چه‌ندین یانه‌ی ئاست به‌رز بوونیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز له ریزه‌كانیان.
بۆیه كاتێك یه‌كێتی فوتساڵی عیراق بۆندی له‌گه‌ڵ شاهیناز یاری راهێنه‌ری ئێرانی ئیمزاكرد بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌و راهێنه‌ره ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانی كوردی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه كرد.
یه‌كێك له باشترین كاره‌كانی یه‌كێتییه‌كه دانانی راهێنه‌رێكی زۆر باش بوو بۆ هه‌ڵبژارده‌كه كه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاو 31 یاریزانی بانگهێشت كرد و دوای كه‌مپی راهێنان له شاری تاران ژماره‌كه بۆ 18 یاریزان كه‌مبۆوه‌و دواجاریش 14 یاریزانی بانگهێشتی پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد كه له‌و 14 یاریزانه 9 یاریزانیان كورد بوون.
شاهیناز خه‌ڵكی كرماشانی ئێرانه و ماوه‌ی 23 ساڵه وه‌كو یاریزان و راهێنه‌ر و ته‌نانه‌ت مامۆستاش له‌گه‌ڵ فوتساڵ ده‌ژی و پێش ئه‌وه‌ش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی ئێران بووه، وه‌كو راهێنه‌ریش له‌گه‌ڵ یانه‌ی كرماشان و سیپا و هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كاری كردوه.
هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنه‌ره بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا كرد و له یه‌كه‌م یاریش رووبه‌ڕووی به‌حرین بوونه‌وه و سه‌ره‌ڕای پێشكه‌ش كردنی ئاستی زۆر به‌رز به درێژایی یارییه‌كه، به‌ڵام ئاست به‌رزی گۆڵپارێزی به‌حرین بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام براوه‌بێت.
له یاری دووه‌م عیراقیه‌كان به ئاستی زۆر به‌رز ده‌ركه‌وتن و توانیان له‌و یارییه 7 گۆڵ تۆماربكه‌ن و سه‌ركه‌وتنیان نووسییه‌وه، به‌هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی.
له یاری پێش كۆتایی عیراق رووبه‌ڕووی كوێت بۆوه كه له قۆناغی یه‌كه‌م به ئاستی زۆر به‌رز ده‌ركه‌وتبوو، به‌ڵام عیراق توانی به 12 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن بنووسێته‌وه، له‌و یارییه‌ش شۆخان نوره‌دینی ئه‌ستێره‌ی كوردی هه‌ڵبژارده‌كه 4 گۆڵ و 4 ئه‌سیستی نووسییه‌وه.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه عیراق رووبه‌ڕووی سعودیه‌ی رێكخه‌ر بۆوه‌و هه‌رچه‌نده به درێژایی گێمی یه‌كه‌م عیراق باشتر بوو، به‌ڵام ئه‌و گێمه به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سودی سعودیه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م سه‌ره‌تا شۆخان به لێدانێكی راسته‌وخۆ گۆڵی یه‌كسانبوونی كرده‌وه، دوای ئه‌ویش دێرین محه‌مه‌د كه ئه‌ویش كچه یاریزانێكی كورده و یه‌كێك بوو له باشترین یاریزانانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه گۆڵی دووه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌كه كرد.
هه‌رچه‌نده سعودیه توانی به گۆڵێكی هه‌ڵه‌ی ته‌باره‌ك ره‌حمان ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌مان یاریزان كه پێشتر له ریزی یانه‌ی ئه‌فرۆدێتی سلێمانی یاری كردوه گۆڵی سێیه‌می بۆ عیراق كرد و له‌دوا ده‌قیقه‌كانیش شۆخان گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می بۆ عیراق كرد و خۆشی به 8 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه.
به‌مه‌ش عیراق بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی كچان پاڵه‌وانێتییه‌كی فوتساڵی برده‌وه.
شۆخان نورەدین