عیراق بیابانەكانی سەوز دەكات

12:20 - 2024-08-11
عیراق
300 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە وەزارەتی كشتوكاڵ پرۆژەیەكی دەستپێكردووە كە بیابانەكان سەوز بكات، بۆ ئەو مەبەستە پێنج ملیۆن درەختی ئامادە كردووە و بەشێكیشی چێنراوە.

بەپێی هەواڵەكە، بۆ بەرگریی لە بەبیابانبوون، وەزارەتی کشتوكاڵ تەنها لە بیابانەكانی قەزای روتبەی سەر بە پارێزگای ئەنبار حەوت هەزار درەختی چاندووە و پرۆژەكە چەند ناوچە و بیابانێكی دیكەش دەگرێتەوە و پرۆژەیەكی درێژخایەن دەبێت.

#حکومەتی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان