״هیچ جۆرە توندوتیژییەک لە دژی ژنان پەسەند ناکات״

12:55 - 2024-08-12
عیراق
231 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم

 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عراق رایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنان تاوتوێی سەرجەم ئەو تێبینیانە دەکەن کە سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی وروژێنراون.
سودانی، جەختی لەوەکردووەتەوە کۆمەڵگەکەمان بە هەموو چینوتوێژەکانییەوە، هیچ جۆرە توندوتیژییەک لە دژی ژنان پەسەند ناکات و پشتگیری ناکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە حکومەت پشتگیری لە هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کردووە، هەروەها رایگەیاندووە: گەیشتن بە ئامانجەکان و  چاکسازییە ئابووری و کۆمەڵایەتییە درێژخایەنەکان و پلانی گەشەپێدانی گەورە بە دەروازەی ژنانی بەتوانا و بەهێزدا تێدەپەڕێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان