یارییەكی دۆستانەی یانەی سلێمانی

12:16 - 2025-07-08
وەرزش
41 جار خوێندراوەتەوە

خەسرەو گورون

لە ژمارەی پێشوو (413)  ی ستادیۆمی كوردستانی نوێدا، باسی وەرزی 1992-1993 -ی تیپی یانەی سلێمانیم کرد لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراقدا، كە تیپی یانەی سلێمانی یەكێك بوو لە یانە بەشدارەكانی ئەو خولە.
جگە لە تیپی ئێمە (یانەی سلێمانی) هەریەكە لە تیپی یانەكانی (سەورە-كەركوك، برایەتی-هەولێر، فتووە-موسڵ، زاخۆ-دهۆك، شەباب دۆر-سەڵاحەدین) لەم گروپەدا یارییان دەكرد.
هەروەها باسی ئەوەشم كردبوو كە چوار یاریمان كرد، هەرچوار یارییەكەشم بە وردی باسكرووە، پاش ئەم چوار یارییە، تیپەكان پشوویەكیان وەرگرت و یارییەكان وەستان، بەڵام ئێمە وەك تیپی یانەی سلێمانی لەم پشووەدا، راهێنانەكانمان بەردەوام بوون و یارییەكی دۆستانەشمان لەگەڵ تیپی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانیدا كرد و یارییەكەشمان 5-0 بردەوە.
یارییەكە رۆژی 18/1/1993 لە یاریگای سلێمانی كرا، خوالێخۆشبوو حەمەی عەبۆل و ئامانج كەمال و رەفیق ئیسماعیل یارییەكەیان بەڕێوەبرد.
لەم یارییە دۆستانەیەدا بەپلانی   4-4-2 یاریمان كرد، :
*سیروان محەمەد- گۆڵپارێز.
*قارەمان حەمەرەشید و بەندە كە كاپتنی تیپەكەش بووم و نەوزاد مستەفا و شوان محەمەد لە هێڵی بەرگریدا یارییمان دەكرد.
*ئامانجی سەید برایم و ئالان جەمال و رەزا سەعید و ئاسۆ رەشید لە هێڵی ناوەندا یارییان دەكرد.
*بۆ هێڵی هێرشبەریش، سەڵاحی شێخ ئەمین و كاردۆخ حوسەین یارییان دەكرد.
لە یارییەكەشدا راهێنەر (ئازاد مستەفا) ئەم گۆڕانكارییانەی كرد: فەرەیدون ساڵح-نێرەی خستە جێگای ئاسۆ، ئارام عەبدولكەریمی خستە جێی سیروانی گۆڵپارێز، كاردۆخ حوسەینیش چوار گۆڵ لە گۆڵەكانی سلێمانی كرد و گۆڵی پێنجەمیش نەوزاد مستەفا كردی.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان