ئەمڕۆ ستۆدیۆی دیجیتاڵ میدیای كوردستانی نوێ دەكرێتەوە

09:55 - 2024-08-13
کوردستان
101 جار خوێندراوەتەوە

لە قۆناغێكی نوێی كاركردنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ و بە ئامانجی چالاككردنی بەشی دیجیتاڵ میدیا لە رۆژنامەكەدا، ئەمڕۆ سەعات 10:30 ی بەیانی، ستۆدیۆی دیجتاڵ میدیایی كوردستانی نوێ دەكرێتەوە.
لە بارەی كردنەوەی ستۆدیۆكە، راوێژ كامەران، لە بەشی دیجیتاڵ میدیای كوردستانی نوێ رایگەیاند كە «هاوشان لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ و كاركردن لەگەڵ پێداویستییەكانی سەردەم، ستۆدیۆی دیجیتاڵ میدیای رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكرێتەوە»
راوێژ كامەران وتیشی: «ئامانج لە ستۆدیۆكە چالاككردنی بەشی دیجیتاڵ میدیای رۆژنامەكەیە و بۆ كاركردنیش زیاتر پشت بە ستایلێكی نوێی كاری رۆژنامەگەری دیجیتاڵیی دەبەسترێت كە ئەویش مۆبایل جۆرنالیزمە كە ئێستا زۆرێك لە دەزگا میدیاییەكانی جیهان پشتی پێدەبەستن و بڕیاریشە ستۆدیۆكە ببێتە هاوكار و هەماهەنگێكی گرنگ بۆ رۆژنامەی كوردستانی نوێ».
جەواد حەیدەری 

بابەتە پەیوەندیدارەکان