لەسلێمانی پاڵەوانێتیی یانەكانی عیراق بۆ جومبازی كوڕان و كچان - پێشكەوتووان و تازەپێگەیشتووان، دەستیپێكردووە و تیپەكانی 16 یانەی شارەكانی عیراق تیایدا بەشداریی دەكەن.
ئەم پاڵەوانێتییە بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی جومبازی عیراق و بەهاوكاری لقی سلێمانی یەكێتییەكە پێشبڕكێیەكانی بەردەوامن.