ئۆڵۆمپیادی پاریس كۆتاییهات

ئۆڵۆمپیادی داهاتوو، لۆس ئەنجلس ساڵی 2028 میوانداریی دەكات

12:35 - 2024-08-13
وەرزش
90 جار خوێندراوەتەوە


رۆژی یەكشەممەی رابردوو 11/8/2024 ئۆڵۆمپیادی پاریس كۆتاییهات و ئاهەنگی كۆتایی ئەنجامدرا و مەشخەڵی ئۆڵۆمپی كوژێنرایەوە و ئاڵای ئۆڵۆمپی داگیرا و تەسلیم بە سەرۆكی شارەوانی شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریكی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا كرا كە ساڵی 2028 ئەم شارە میوانداریی ئۆڵۆمپیادی داهاتوو دەكات.
لە رۆژی پێش كۆتاییدا شەممە 10/8 دیارترین ئەو میدالە زێڕانەی ئەو رۆژە دابەشکران، بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوون:
*ماراسۆنی  مەلە كوڕان بۆ ماوەی 10 كم - كریستۆف راشۆڤسكی-هەنگاریا.
* تۆپی سەرمێزی كوڕان و كچان - هەڵبژاردەی چین.
* راكردنی 4×100 مەتر پۆستەی كوڕان - ئەمریكا (41:78 سانیە).
* راكردنی 4×100 مەتر پۆستەی كچان - كەنەدا (37:57 سانیە).
* راكردنی 10 هەزار مەتری كچان - بیاتریس چیبیتی كینیا.
* راكردنی 400 مەتری كوڕان - رای بنیامینی ئەمریكی                 (46:46 سانیە).
*بالەی كەنار دەریای کچان -هەڵبژاردەی بەرازیل.
*راكردنی 200 مەتری كوڕان - لیتسیلی تیبۆ گۆی بۆتسوانایی   (19:46 سانیە).
*راكردنی 400 مەتر بەربەستی كچان - سیدنی ماكلۆلینی ئەمریكی(50:37 سانیە).
*راكردنی 110 مەتر بەربەستی كوڕان - گرانت هۆلوای ئەمریكی(12:99 سانیە).
*تۆپی دەستی كچان - دانیمارك.
*باسكەی كوڕان - ئەمریكا.
*یەك بازی كچان - تارا دیڤیسی ئەمریكی(7:10 مەتر).
*راكردنی 800 مەتری كچان - كیلی هۆدكینسۆنی بەریتانی   (1:56:72 دەقیقە).
*خۆ هەڵدان بە زانەی كوڕان - ئارماندۆ دۆبلانتیسی سویدی.
*بالەی كەنار دەریا - كوڕان (هەڵبژاردەی سوید).
*بالەی كوڕان - هەڵبژاردەی فەرەنسا.
*خولی تۆپی پێی كچان - هەڵبژاردەی ئەمریكا.
*بازی بەرزی كوڕان - كامیش كیێری ئوستورالی.
*هەڵدانی رمی كچان - هاروكا كیتا گۆچی ژاپۆن-65:80 مەتر.

*میدالی زێڕی بەرزكردنەوەی قورسایی كێشی +102 كیلۆگرام (لاشا تالاخادزە –جۆرجیا               (كۆ 470 كیلۆگرام) (خەتف 215 كیلۆ گرام)                  (نەتر 255 كیلۆگرام).

بابەتە پەیوەندیدارەکان