حسێن عەزیز
دانا لەتیف لە راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دروستکردنی شەقامێکی نوێ لە گەڕەکی شارەوانی دوو لە شاری کەلار لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا قیرتاو دەکرێت.
وتیشی: شەقامەکە بەدرێژایی 750 مەتر دروست دەکرێت و چەند گەڕەکێکی شار بەیەکەوە دەبەستێت و کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دەکات.