مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری رانیە سەردانی هەردوو تێکۆشەری دێرین، مەحمود عەلی پیرۆت رازانی، عەبدولڕەحمان ئەحمەد حسین چۆمانی دەکات.
لەو سەردانانەدا مەکتەبی سکرتاریەت باسی لە رۆڵی قارەمانانەی دەڤەری پشدەر و بتوێن و باڵەکایەتی و چۆمان کرد کە بەدرێژایی مێژووی خەباتی کوردایەتی، بەتایبەتی شۆڕشی نوێ روڵی گرنگیان گێڕا و بەشدارێکی کاریگەر بوون لەسەرخستنی خەباتی چەکداری کە ئەمڕۆ یەکێتی بە شانازییەوە ناو و پێگەی تێکۆشەرەکانی ئەم ناوچانە بەڕێزەوە دەهێنێت کە بەشداربوون لە شۆڕشی نوێ و ئازایانە خەباتیانکرد لەپێناوی سەرفرازیی گەلەکەماندا.
مەکتەبی سکرتاریەت سوپاس و پێزانینی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی و یەکێتییان پێشکەشی هەڤاڵان مەحمود عەلی پیرۆت، ناسراو بە (مەحمود رازانی) و عەبدولڕەحمان ئەحمەد چۆمانی کرد لەپای ماندوبوون و بەشداری و هاوکارییەکانیان بۆ شۆڕش کە وەفادارانە یەکێتییەکی سەرڕاست بوون بۆ خاک و گەلەکەیان.
لە بەرامبەردا تێکۆشەران پێشوازیان لەو ئاوڕدانەوەیە کرد و دووپاتیانکردەوە کە شانازی بە یەکێتی بوونیانەوە دەکەن و هەتا تەمەن رێیان بدات لە خزمەتی ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستاندادەبن.