كتێبخانەی كارێز لەشاری كەركوك كۆڕێكی بۆ هونەرمەند و نووسەری لاو شێروان كەركوكی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە رۆشنبیران رێكخست.
كۆڕەكە تایبەت بوو بە ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند تەها ئۆمەری خاوەن تۆمارگەی گۆرانی كوردی لە شارەكەدا، تێیدا شێروان كەركوكی تیشكی خستەسەر ئەرشیف و تۆمارگەكەی تەها ئۆمەر كە پێكهاتوە لە 90 هەزار گۆرانی و مەقامی كوردی جۆراجۆری هونەرمەندە كوردەكان كە لەلایەن خانەوادەكەیەوە پارێزراون و خزمەتێكی زۆری هونەرو مەقامی كوردی كردووە.
خانەوادەكەی ستایشی ڕۆڵی كتێبخانەی كارێزیان كرد بۆ ئەم بەسەركردنەوەیە و دوپاتیان كردەوە كە ئەرشیفەكەی هونەرمەندی كۆچكردوو پارێزراو دەبێت.
شوانی