کونسوڵى ئەمریکا لە هەولێر: پشتیوانیى هەڵبژاردنێکى ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین

12:56 - 2024-08-20
کوردستان
196 جار خوێندراوەتەوە


کونسوڵى گشتى ئەمریکا لەهەرێمى کوردستان پشتیوایی وڵاتەکەى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دووپاتکردەوە.
لە راگەیەنراوێکى کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر هاتووە، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵى گشتى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان، لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کۆبۆوە و رایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانیی لە هەڵبژاردنێکى ئازاد و دادپەروەرانە و پارێزراو بۆ پەرلەمانى کوردستان لە وادەى خۆیدا و لە مانگى تشرینى یەکەم دووپاتدەکاتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگى پەیوەندییە ئەمنییەکانى ئەمریکا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پێشهاتەکانى ناوچەکە کراوە.
کونسوڵى نوێى ئەمریکا لە گوتارى دەستبەکاربوونیشى بەر لە دوو رۆژ رایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانى هەڵبژاردنێکى ئازاد و شەفاف لە هەرێمى کوردستان دەکات، ئەمەشى بە هەنگاوێکى چارەنووسساز بۆ سەقامگیریى هەرێمى کوردستان ناوبرد.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان