فلاشی ئابووری

11:11 - 2024-08-22
ئابووری
222 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

عیراق دوو پرۆژەی یەكەی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەكات

لیژنەی خزمەتگوزارییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، بەم نزیكانە دوو پرۆژەی گەورەی تایبەت بە یەكەی نیشتەجێبوون لە بەغدا جێبەجێ دەكرێ و پرۆژەكانیش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی عیراقدایە بۆ چارەسەری قەیرانی نیشتەجێبوون.

مەدیحە موسەوی ئەندامی لیژنەكە لەوبارەیەوە رایگەیاند: پرۆژەكان بریتین لە یەكەی نیشتەجێبوونی جەواهری و یەكەی نیشتەجێبوونی عەلی ئەلوەردی، بە تەواوبوونیشیان سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی وەك، خوێندنگە و یەكەی تەندروستییان بۆ دابین دەكرێت.

ئیكۆنۆمیك نیوز

 

زۆربوونی كاركردن بە منداڵان لە عیراق

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا كاركردن بە منداڵی خوار 18 ساڵ زیادیكردووە و جەختیشی كردەوە، كە رێوشوێنی یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر بەو كەسانەی كار بە منداڵان دەكەن.
نەجم ئەلعوقابی وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروبارەی كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەكەیان سەردان و بەدواداچوونی مەیدانی دەستپێكردووە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی دیاردەی كاركردن بە منداڵان و دۆزینەوەی ئەو كەسانەی سەرپێچیی یاسا دەكەن.
ئیكۆنۆمیك نیوز


هەناردەی كۆریای باشوور لە مانگی ئابدا بەرزبۆتەوە


بە گوێرەی ئاماری فەرمانگەی گومرگی كۆریای باشوور، هەناردەی ئەو وڵاتە لە گەشەكردنی بەردەوامدایە و بۆ مانگی ئابی ساڵی 2024 بە رێژەی %18.5 بەرزبۆتەوە، بەشی زۆری ئەو بەرزبوونەوەیەش پەیوەندیی بە هەناردەی (چیپ)ە ئەلەكترۆنییەكانەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە یەكەم  رۆژی مانگی ئابەوە تا 20ی ئاب هەناردەی كۆریای باشوور گەیشتۆتە 33.1 ملیار دۆلار، كە 27.9 ملیار دۆلاری زیاترە لە هەمان ماوە لە ساڵی رابردوو.

CNN


بابەتە پەیوەندیدارەکان