وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان دەکات

08:20 - 2024-12-20
کوردستان
1910 جار خوێندراوەتەوە


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢٤، وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا بە یاوەری ھەڤاڵانی مەڵبەند، بەشداریکرد لە جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان.

وەفدەکە قەزای شێخان و ناحیەکانی بەعشیقە و بەعزان و ئەلقوش و باعەدرێیان بەسەرکردەوە لە لایەن خانەوادەی بابەشێخی و میری ئێزدییەکان و گەورەپیاوان و قەواڵ و کەسایەتی ئێزیدییەکان پێشوازیکران، دواتریش سەردانی ژمارەیەك خانەوادەی شەهیدان و کادرانی یەکێتیان کرد.

وەفدی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە خوشك و برا ئێزدییەکان و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان