پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەی هاووڵاتیەکی شێلابو و هەڵاتبوو

02:51 - 2024-12-19
کوردستان
323 جار خوێندراوەتەوە


لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی ئەو شۆفێرەیان دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری (مەلیکە) کەسێکی شێلابوو و هەڵاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، دوای ئەوەی زانیاری درابوو بەهێزەکانی پۆلیس کە هاووڵاتییەک  بە ئۆتۆمبێلەکەی کەسێکی شێلاوە و هەڵاتووە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و بە سودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری تواندرا ئۆتۆمبێلەکە بناسرێتەوە، کە لە جۆری تویۆتا کراون بوو و بە مەلیکە ناسراوە، پاشان هێزەکانی پۆلیس شۆفێرەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان