رەند سەعید: میدیاكار دەبێت كەسێكی راستگۆبێت

11:28 - 2024-08-22
دیدار
247 جار خوێندراوەتەوە

رەند سەعید  لە ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووەو لە ساڵی 2013 ەوە وەكو مۆنتێر لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان كار دەكات.
 لەبارەی كاركردنییەوە لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان رەند سەعید بە دوالاپەڕەی وت: كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان قوتابخانەیەكی گەورە بوو بۆ من، زۆر شتی لێوە فێربووم، لێرە فێری كاركردن و هاوڕێیەتی و ماندوونەبوون و خۆڕاگری بووم.
لەبارەی كاری میدیاكارییشەوە وتی: بە بڕوای من میدیاكار پێش هەموو شتێك دەبێت كەسێكی راستگۆ بێت، هەموو رووداوەكان بە راستیی و دروستی و دوور لە درۆ و ناڕاستی، بە  بینەری بگەیەنێت و هیچ زیاد و كەمێكی بۆ دروست نەكات، لەهەمانكاتیشدا پێویستە میدیاكار كەسێكی بوێر و ئازا بێت، سڵ لە بڵاوكردنەوەی راستییەكان نەكاتەوە.
جەواد حەیدەری 

#هەمەڕەنگ

بابەتە پەیوەندیدارەکان