خەلیل عەبدوڵڵا
دڵم بۆ زوڵف و ڕووی جانانە ئەگری
مناڵەو بۆ گو ڵ و ڕێحانە ئەگری
چرا کە وا ئیمشەو فرمێسک ئەڕێژێ
ئەڵێی ھەر بۆ منی پەروانە ئەگری
(بێخود)
مەلا مەحموودی بێخود یه‌كێكه له شاعیره ناوداره‌كانی كورد‌ەو خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌بواری ئه‌ده‌بی و كولتووری كوردستان كردووه.
ساڵی 1879 له‌شاری سلێمانی لە دایک بووەو له ئامێزی بنەماڵەی ئاینپه‌روه‌ری موفتی پەروەردە بووه.
هه‌ربۆیه‌ش له‌رێی زانا ئاینیه‌كانی سه‌رده‌می خۆی ده‌رسه ئاینیه‌كانی خوێندووه‌و بایه‌خێكی زۆری به‌بواری ئاینی داوه‌و بووه بەفه‌قێ‌و ماوەیەک حاکمی ھەڵەبجە بووەو دواتر تاكۆچی دوایی لە سلێمانی موفتی بووه.
ماوه‌كیش له‌گه‌ڵ رووناكبیرانی هاوڕێی ( زێوه‌ر‌و ره‌فیق حیلمی) به‌خۆبەخش مامۆستا بووه و ده‌رسی به‌مناڵانی كورد گوتوه.
بێخود شاعیرێكی دیار‌و ناوداره خاوه‌نی دیوانی خۆیەتی کە ١٧٢ لاپەڕەیە و مامۆستا محەمەدی مەلا کەریم ئامادەی کردووەو چاپی کردووە.
ئەو دیوانە كۆمه‌ڵێك شیعری جوانی لەخۆگرتوەو شیعره‌كانی شیعری دڵداری‌و ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تین.
بێخود چەندین هۆنراوەیەکی هەیە، کە بەرز و لێوانلێوی ڕەوانبێژین، بێخود خاوه‌نی چیرۆکێكی پاكی ئه‌شقه‌و دوای ئەوەی دەستگیرانه‌كه‌ی کۆچی دوایی دەکات، بڕیار دەدات تا دوا ساتی ژیانی بێهاوسەر و هاودەم بمێنێتەوە.
رۆژی 25ی ئابی 1955 بێخودی شاعیر بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد و له‌گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
درود بۆ گیانی پاكی له‌ساڵڕۆژی كۆچی دواییدا.