چیای شاهۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێکە لە چیا رژد و لە هەمانکاتدا دڵڕفێنەکانی کوردستان، ژینگەی بەشێکی زۆر لە ئاژەڵە کێوییەکانی وەک پڵنگ، ورچ، گورگ، رێوی، چەقەڵ، کەڵەکێوی و ئاسکە. هەروەها چەندین جۆر باڵندەی لێیە وەک هەڵۆ، کەو، سوێسکە، واشە و...هتد.
چیای شاهۆ بەشێکە لە زنجیرە چیای زاگرۆس، لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای کرماشان و باشووری پارێزگای سنە. بەرزترین لوتکەی شاهۆ ناوی «حەوێزخانی»ە، کەوتۆتە باکووری رۆژهەڵاتی تازاوای سەریاسەوە کە بەرزییەکەی 3390 مەترە لە ئاستی دەریاوە.
شاهۆ بەشێکی کەوتووەتە باشووری کوردستانەوە و هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و تا شاری روانسەر درێژە دەبێتەوە.
چیای شاهۆ بەشێکە لە زنجیرە چیای زاگرۆس، لە باکووری رۆژئاوای کرماشان و باشووری سنە. بەرزترین لوتکەی «حەوێزخانی»یە، کەوتۆتە باکووری رۆژهەڵاتی تازاوا-ی سەریاسەوە کە بەرزییەکەی 3390 مەترە
لە ناودارترین و بەرزترین لوتکەکانی تری ئەم زنجیرە چیایە دەتوانین ئاماژە بە زاوالی 3305 مەتر، پیرخدر 3250 مەتر، نوور 3110 مەتر، تەختی سانی 2950 مەتر.
چیای شاهۆ کەوتۆتە رۆژهەڵاتی ناوچەی هەورامانەوە و بەشێک لە رووباری سیروان لەم شاخەوە سەرچاوە دەگریت. هەروەها چەمی زاوالی نزیک شاری پاوە و ئاوایی داریان لەم شاخەوە سەرچاوە دەگرن. جگەلەوەش رووباری تەنگەوەر لەم شاخەوە هەڵدەقوڵێت و دەڕژێتە سیروانەوە.
لە بەشی رۆژهەڵاتی کوردستان رێژەی بارانبارین لەم کوێستانە دەگاتە 800 ملم، لە بەشی باشووری کوردستان دەگاتە 500 بۆ 600 ملم.
شاھۆ پێکھاتووە لە چەندین چیای جیاواز ھەر بەو ھۆیەشەوە دەکرێت ناوی کوێستانی لێ بنرێت، چیاکانی شاھۆ وەک، گاوڵ، قەڵاگور، نانەوێژە 2020 مەتر، ھۆڵ ئاوەر 1899 مەتر، تاقە سەفید 2050 مەتر، شور 2020 مەتر. رووبەرەکەی 800 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. لە هاویندا پلەی گەرمای لە نێوان 10 – 15 سانتیگرادە.
مستەفا فاتیح