تارا عومەر: زۆربوونی ژنان لە بواری میدیا بە مانای سەركەوتن نییە

11:52 - 2024-08-25
دیدار
113 جار خوێندراوەتەوە

تارا عومەر عوسمان لە ساڵی 1986 لەدایكبووە و لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان وەكو وێنەگر كار دەكات 
لەبارەی كاری میدیایەوە بە دوالاپەڕەی وت: من لە ساڵی 2012 ەوە لە بواری راگەیاندن كار دەكەم، سەرەتا  بۆ ماوەی دوو ساڵ لە تەلەفزیۆنی پەروەردە وەك وێنەگری ستۆدیۆ كارم كردووە، دواتر لە ساڵی 2016 چومە كەناڵی  دایك «گەلی كوردستان» وەك وێنەگری ستۆدیۆ و تا ئیستاش بەردەوامم لە كارەكەم.
لەبارەی كاری میدیاكار بە گشتی وتیشی: پێموایە كاركردن لە بواری میدیا بە گشتی جیا لەو شێوازە مۆدێرن و پرۆفیشناڵەی كە لە سەردەمی ئێستادا باسی لێوە دەكرێ، بە گشتی بۆ نەتەوەی ئێمە زۆر شتێكی تازەیە، ئێمە هێشتا لە ئاستی پیاوەكانیشدا نەگەیشتووینەتە وڵاتانی پێشكەوتوو، لە پەروەردەكردنی میدیاكاری لێهاتوو و هۆكارەكەش هۆكارەكەش روونە ئێمە وەك نەتەوەیەك لەمپەری سیاسی زۆرمان لەبەردەمە و دوژمنی ئێمە هەوڵی داوە لە رێچكەی ئاسایی ژیان دوورمان بخاتەوە، چ بگا بەوەی ئێمە بمانەوێ لە بوارێكدا كە دیكتاتۆرەكان زۆری حەز پێناكەن خۆمانی تێدا بەهێز بكەین.
لەبارەی میدیاكاری ژنیشەوە تارا عومەر وتی: رەنگە ژنان بە گشتی لە جیهاندا لە كاری میدیایدا گرفتیان هەبێت، كە تا ئەندازەیەك زەمینەیەكی نوێیە بۆ كورد بە گشتی و ژنان بە تایبەتی، بەڵام لە هەرێمی كوردستانی عیراقدا ژمارەی كاركردنی ژنان لەم بوارەدا هەتا دێت زیاد دەكات، هەرچەندە ئەمە مانای سەركەوتنیان نییە لە بوارەكەدا.
 عەبدوڵڵا سەدیق 

بابەتە پەیوەندیدارەکان