پاش رووبەڕووبوونەوە، ئاسایش دووبازرگانی مادەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیر دەکات

10:43 - 2024-08-26
کوردستان
223 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ 26ـی ئابی 2024، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی رووبەڕووی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بوونەوە.
لە راگەیەندراوی دەزگای ئاسایش ئاماژە بەوەشکراوە، دوای رووبەڕووبوونەوە توانرا هەردوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیربکرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەستگیرا بەسەر بڕی 14 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریتساڵ، هەردوو بازرگانەکەش لەلایەن دادوەرەوە بڕیاڕی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو بوو.
دەزگای ئاسایش باسی لەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکە کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداربوو، هەردوو تۆمەتبارەکەش بە مادەی 25ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون.

#ئاسایش

بابەتە پەیوەندیدارەکان