دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان رایگەیاند، گرژی و ئاڵۆزییەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەلایەک و بەردەوامی شەڕی نێوان ئۆکراین و روسیاش لەلایەکی دیکە، بەو ئاراستەیەن جەنگی سێیەمی جیھان ھەڵبگیرسێنن کە ھیچ کاتێک ئەمریکا ئەوەی ناوێت و بەھەموو شێوەیەکیش رێگری لێدەکات.
وتیشی، کێشەی گەورە ئەوەیە لەکاتێکدا ئەو ھەموو شەڕ و ئاڵۆزییە لە ئەوروپا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ھەیە و بۆمب دەبارێت، جۆبایدن لە پشوودایە و کامالا ھاریسیش سەرقاڵی بانگەشەی ھەڵبژاردنە و ھیچ کەسێک نییە رێگری لە فراوانبوونی مەترسییەکان بکات.