ساره سیۆسترۆمی ئه‌ستێره‌ی مه‌له‌ی سوید به‌رده‌وامه له گه‌شانه‌وه له مه‌له‌وانگه‌كان و ئه‌مجاره‌ش له یه‌كه‌م به‌شداری له مۆندیالی مه‌له له ساڵی 2009ه‌وه توانی میدالێكی تری ئاڵتوون بباته‌وه كه ده‌یه‌م میدالی ئاڵتوون و بیسته‌م میدالیه‌تی له مۆندیال.
ئه‌و كچه مه‌له‌وانه 28 ساڵه توانی پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێی 50 مه‌تر سه‌ربه‌ست به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ش دوای 24 سه‌عات له بردنه‌وه‌ی پێشبڕكێی 50 مه‌تر په‌پوله مه‌له.
ئه‌و كچه مه‌له‌وانه سویدیه ماوه‌ی پێشبڕكێكه‌ی به 23 سانیه‌و له‌سه‌دا 98ی سانیه‌یه‌ك بڕی و پێش كاتارینا ڤاسیكی پۆڵه‌ندی كه‌وت.
ئه‌م كچه مه‌له‌وانه ئێستا خاوه‌نی 10 میدالی ئاڵتونی و 7 میدالی زیو سێ میدالی بڕۆنزه له پاڵه‌وانێتییه‌كانی جیهان.
له ئۆڵۆمپیادیش میدالێكی ئاڵتوونی و دوو میدالی زیو و میدالێكی بڕۆنزی هه‌یه.