ئاستەنگەکانی بەردەم وەگەڕخستنی توانای ژن لە ئابووریدا

09:59 - 2024-08-29
ئابووری
183 جار خوێندراوەتەوە
پێویستە ژنان دەرفەتی یەکسانیان بۆ بڕەخسێت لە بازاڕی کاردا

ئا: نەرمین عوسمان محەمەد

مەبەستی بەگەرخستنی ئابووریی ژن هێنانەدی یەکسانییە لە نێوان دوو رەگەزەکە لە بازاڕی کاردا و گەیاندنی ژنانە بە سەرچاوە داراییەکان و خزمەتگوزارییەکان

مەبەست لە بەگەڕخستنی توانای ئابووریی ژن پشتگیریکردنی توانای ژنانە لە بەشداریکردنی تەواو لە چالاکییە ئابوورییەکاندا وەکو کرێکار، یاخود خاوەنکار، یان وەبەرهێنەر بن، مەبەستی بەگەرخستنی ئابووریی ژن هێنانەدی یەکسانییە لە نێوان دوو رەگەزەکە لە بازاڕی کاردا و گەیاندنی ژنانە بە سەرچاوە داراییەکان و خزمەتگوزارییەکان و ئەو هەلی کارانەی کە یاریدەیان دەدات لە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووریدا.

رەگەزەکانی بەگەڕخستنی ئابووریی ژن
1 - فێرکردن و راهێنان: پشتگیری کردنی دەرفەتەکانی فێرکردن و راهێنانی پێشەیی ژنان لە پێناو خستنەگەڕی تواناکانیان لە بەدەستهێنانی لێهاتووییە پێویستەکانی چوونە نێو بازاڕی کارەوە و پێشکەوتن لە پیشەکانیاندا. 
2 - گەیشتن بە سپۆنسەرکردن: فەراهەمکردنی ئامرازەکانی گەیشتن بە قەرز و هاوکارییە ئابوورییەکان لە پێناو گەیشتنی ژنان بە دەستپێکردن و فراوانکردنی کارە بازرگانییەکانیان. 
3 - یاسادانان و ستراتیجەکان: فەراهەمکردنی یاساکان و ستراتیجەکان لە پێناو زامنکردنی یەکسانی لە نێوان دوو رەگەزەکەدا لە شوێنی کار و بەخشینی مافی تەواو بە ژنان.
4 - پشتگیریی دامەزراوەیی و کۆمەڵگەیی: فەراهەمکردنی پشتگیریی پێویست لە رێگای رێکخراوە ناحکومییەکان و دامەزراوە حکومییەکانەوە لە پێناو هەلڕەخساندن بۆ ژنان و تێکەڵاوبوونیان لەگەڵ چالاکییە ئابوورییەکاندا.
5 - دروستکردنی ژینگەیەکی کاری پشتگیریکەر: چەسپاندنی ژینگەیەکی کار کە بەشدارییەکانی ژنان بنرخێنێت و پاراستنیان لە جیاکاری و گێچەڵپێکردن لە شوێنی کاردا بۆ فەراهەم بکات.
 گرنگیی بەگەڕخستنی توانا ئابوورییەکانی ژنان
1 - چەسپاندنی گەشەکردنی ئابووری
2 - کەمکردنەوەی هەژاری
3 - پێشخستنی تەندروستی و پەروەردە
4 - بەدیهێنانی یەکسانی لە نێوان دوو رەگەزەکەدا

رێگریەکانی بەگەڕخستنی توانا ئابوورییەکانی ژنان
1 - کۆت و بەندە رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان
2 - جیاکاری لە شوێنی کاردا
3 - کەمیی فێربوون و راهێنان
4 - کۆت و بەندە رامیاری و یاساییەکان

رۆڵی ژن لە بەدیهێنانی گەشەسەندندا
ژن خاوەنی رۆڵێکی سەرەکییە لە بەدیهێنانی گەشەسەندنی ئابووری و گەشەسەندنی بەردەوامدا و هیچی کەمتر نییە لە پیاوان لە دۆزینەوەی چارەسەر و رێگاکانی پێشخستنی ئابووریدا، هەروەها زیادکردنی بەشداریکردنی ژن لە کاردا رێژەی هێزی کار زیاد دەکات و دوا جار ئەمەش ئابووریی دەوڵەت پێش دەخات.

سەرچاوە: سایتی ئەلمیرسال

بابەتە پەیوەندیدارەکان