دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، كارنامەی لە عەبدوڵڵا مەتەر ئەلمەزروعی باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عیراق، وەرگرت.
سەرۆك كۆمار، پەرۆشی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیمارات دووپاتكردەوە. باڵیۆز مەزروعیش، پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ زیاتر هاوئاهەنگی و هاریكاریی هاوبەش دەربڕی، بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات و رەنگدانەوەی لەسەر بەهێزكردنی شەراكەتی نێوان هەردوو وڵات هەبێت.