فلاشی ئابووری
عیراق بۆتە مەیدانی ململانێی ساغكردنەوەی ئۆتۆمبێل
نەوار ئەسەعدی پسپۆڕی ئابووریی نێودەوڵەتی رایگەیاند: عیراق بۆتە مەیدانی ساغكردنەوەی ئۆتۆمبێلی وڵاتە خاوەن ئابوورییە گەورەكان، ساڵانە هەریەك لەو وڵاتانە چەندین ملیار دۆلاریان لەو رێگەیەوە دەستدەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ململانێی سەرەكی لەسەر بازاڕی عیراق بۆ ساغكردنەوەی ئۆتۆمبێل لە نێوان ئەمریكا و ژاپۆن و چین و كۆریای باشووردایە، بەڵام لەو ململانێیەدا كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە بەرامبەر هەندێك كۆمپانیای ژاپۆنیدا لاوازن، بەهۆی جیاوازی لە نرخ و كوالێتییەوە.
بەغداد ئەلیەوم