بەڕازیل پلاتفۆرمی ئێکس قەدەغە دەکات

11:08 - 2024-08-31
جیهان
278 جار خوێندراوەتەوە

ئەلێکساندەر دی مۆراس، دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی لە بەڕازیل بڕیاریدا دەستبەجێ  پلاتفۆرمی X (کە پێشتر ناسراوبوو بە تویتەر) رابگیرێت تا ئەوکاتەی پابەند دەبێت بە هەموو فەرمانەکانی دادگا و سزای سەپێنراو بەسەریدا، دەدات.
ململانێکان لە مانگی نیسانی رابردووەوە دەستیپێکرد کاتێک دادوەر بڕیاریدا دەیان ئەکاونتی ئێکس رابگیرێت بەهۆی ئەوەی گوایە زانیاری ناڕاستیان بڵاوکردۆتەوە.
لە بەرامبەردا، ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای ئێکس وتی: ئازادی قسەکردن بەردی بناغەیدیموکراسییە و دادوەرێکی ساختەی هەڵنەبژێردراو لە بەڕازیل بۆ مەبەستی سیاسی دەیەوێت پلاتفۆرمی X لەناوببات.

ئامادەکردنی: سایە ئەیاد
سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان