بانكی رافیده‌ین سیستمی گشتگیریی له‌ 40 لقی خۆی ده‌ستپێكرد

10:55 - 2024-09-01
ئابووری
175 جار خوێندراوەتەوە

بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند، له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ سیستمی گشتگیریی له‌ 40 لقی خۆی له‌ ناوخۆی عیراقدا ده‌ستپێكردووه‌ و له‌مه‌ودوا ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له‌ لقه‌كانی ئه‌و بانكه‌ ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و 40 لقه‌ی بانكی رافیده‌ین هه‌ندێكیان له‌ به‌غدای پایته‌ختن و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عیراقن. خوازیاریشن له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و سیستمه‌ لقه‌كانی له‌ هه‌موو عیراق بگرێته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان