ئەمریکییەکانیش توانای کڕینی گۆشتی سوریان کەمبۆتەوە

10:58 - 2024-09-01
ئابووری
177 جار خوێندراوەتەوە

ئاماری پێگه‌ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، خواست له‌سه‌ر سۆسه‌ج له‌ بازاڕی ئه‌مریكادا به‌رز بۆته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانێ جێگره‌وه‌ی گۆشت بێت له‌ رووی دابینكردنی پرۆتینه‌وه‌.
گۆڤاری (سیو ۆرڵد) له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی: به‌رزبوونه‌وه‌ی بازاڕی سۆسه‌ج به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا توانای كڕینی گۆشتیان كه‌مبۆته‌وه‌ و به‌ ناچاری روویان كردۆته‌ كڕینی سۆسه‌ج، به‌ تایبه‌تی كه‌ هه‌ڵاوسانی نرخی شمه‌ك و كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان له‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌دایه‌.
سۆمه‌رییه‌ نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان