پ. د. فه‌ره‌یدون عه‌بدولستار
به گوێره‌ی مێژوونوسان شۆڕشی پیشه‌سازی له سه‌ده‌كانی هه‌ژده‌یه‌م و نۆزده‌یه‌م له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵداوه و له ئه‌نجامدا ساڵ له دوای ساڵ به گشت وڵاتانی جیهاندا بڵاو بۆته‌وه و شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه شۆڕشی پیشه‌سازی له ناوه‌ڕۆكدا بریتییه له گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له كشتوكاڵییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی. واته گواستنه‌وه‌ی كاری مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی گشتی له قۆناغی كاره‌ده‌ستییه كشتوكاڵییه‌كان كه له باو و باپیرانه‌وه پشتاوپشت به‌جێماون، بۆ قۆناغی پیشه‌سازیكردنی گشت هۆكاره جۆراوجۆره‌كانی ژیان له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان له كارگه‌كاندا و به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵوز و ئاسن و پۆڵا و ..هتد.
به پێی مێژوونوسی ئه‌مریكی (carlton j. h. hayes) شۆڕشی پیشه‌سازی پێویستی به نزیكه‌ی 60 ساڵێك بووه له ماوه‌ی نێوانی (1770-1830ز) بۆئه‌وی له به‌ریتانیا سه‌رهه‌ڵبدات و ئه‌مه‌ش به قۆناغه به‌راییه‌كانی شۆڕشی پیشه‌سازی ناوده‌برێت، به‌ڵام 40 ساڵی دواتر، واته ساڵه‌كانی (1830-1870) به قۆناغی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێـت له مێژووی شۆڕشی پیشه‌سازیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان زۆر به خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه نران و كاریگه‌ریی باشی دروستكرد له سه‌ر هه‌ندێك له پیشه‌سازییه‌كان به په‌یڕه‌وكردنی شێوازی نوێ و پشگوێخستنی شێوازه كۆنه‌كان به‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی میكانیكی جێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ستیی گرته‌وه، به‌مه‌ش بازنه‌ی جوگرافی شۆڕشی پیشه‌سازی له به‌ریتانیا تێپه‌ڕی و گه‌یشته وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و له‌دوای 1870 شۆڕشی پیشه‌سازی ئه‌نجامی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه مرۆڤایه‌تی به گشتی كه‌وته خۆشگوزه‌رانییه‌وه.
له خاڵه گرنگه‌كانی شۆڕشی پیشه‌سازی ئه‌وه‌بوو كه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌هێز دروست بوو له نێوان پیشه‌سازی و زانسته‌كاندا به تایبه‌تی زانسته‌كانی كیمیا، فیزیا و ئه‌ندازیاری، كه له‌لایه‌ن زانایانه‌وه به‌كارهێنران له دروستكردنی ماشێن و ئامرازه نوێیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، كه‌واته شۆڕشی پیشه‌سازی شۆڕشێك نه‌بوو لـــــه روانگه‌ی شۆڕشگـــیڕییه‌وه، به‌ڵـــكو سه‌رده‌مێكی گرنگی گه‌شه‌كردنی مرۆڤایه‌تییه و زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاریی ریشه‌یی یه‌ك له‌دوای یه‌كی له‌خۆگرتبوو.
شارستانیه‌تی خۆرئاوا
به پێی لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كان شاراستانیه‌تی خۆرئاوا له سه‌ره‌تاوه له سه‌رده‌می رێنیسانسه‌وه له ئه‌وروپاوه ده‌ستیپێكرد به‌وه‌ی هزری مرۆڤایه‌تی له قۆناغێكه‌وه گواسترایه‌وه بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر و له‌دواییدا بیرمه‌ندانی رۆژگاری رۆشنگه‌ریی وابیریان ده‌كرده‌وه كه كلیلی سه‌ركه‌وتنی داهاتووی ژیانی مرۆڤایه‌تی بریتییه له زانست و زانین، له‌به‌رئه‌وه مێژووی ژیانی مرۆڤایه‌تی شێوازێكی دیكه‌ی وه‌رگرت به‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه و پلانه زانستییه‌كان بنه‌مای گه‌یشتن بوون به چاره‌سه‌ر و دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان.
یه‌كێكی دیكه له سه‌رچاوه‌كانی شارستانیه‌تی خۆرئاوا بێگومان شۆڕی فه‌ره‌نسا بوو له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و بیروبۆچوونه‌كانی ئازادی تاك و نیشتمانپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا و مافی هه‌ڵبژاردن و سه‌روه‌ری گه‌ل و نه‌ته‌وه زۆر به خێرایی به وڵاتانی ئه‌وروپادا ته‌شه‌نه‌ی كرد، به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ناپلیۆن بۆناپارت-دا، به‌ڵام شۆڕشی پیشه‌سازی به شاده‌مار و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی شارستانیه‌تی خۆرئاوا داده‌نرێت ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی پێبه‌خشیوه و له ئه‌نجامدا مۆركێكی پیشه‌سازی پێوه دیاره و بۆته شارستانیه‌تێكی هاوچه‌رخ، واته شارستانیه‌تی گشت مرۆڤایه‌تییه، به‌وه‌ی بێجگه له‌وه‌ی كه مۆركێكی پیشه‌سازی پێوه‌یه، له هه‌مان كاتدا شارستانییه‌تێكی جیهانییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لان و وڵاتانی جیهان به گشتی به‌شدارن له به‌رهه‌مهێنان و به‌رده‌وامیدان پێی، هه‌ر بۆ نموونه له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بادا كۆمه‌ڵێك له زانایانی وڵاتانی جیهان به‌شدارن له پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون، له‌وانه‌ش كالڤانی له ئیتالیا و ئۆم له ئه‌ڵمانیا و ئه‌مپێر له فه‌ره‌نسا و فه‌ردای له به‌ریتانیا و فرانكلین له ئه‌مه‌ریكا و گه‌لێكی دیكه له‌زانایانی وڵاتانی دیكه، هه‌روه‌ها داهێنانه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو بزوێنه‌ره هه‌ڵمییه‌كان و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و ئامرازه‌كانی كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنان، كه به به‌رده‌وامی و تا ئه‌مڕۆش له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتندان.
به‌ریتانیا و شۆڕشی پیشه‌سازی
شۆڕشی پیشه‌سازی بۆ یه‌كه‌مین جار له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا بێگومان كارلتۆن ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بوونی كۆمه‌ڵێك هۆكار كه وایكردووه به‌ریتانیا پێش ولاتانی دیكه بكه‌وێت و له ئه‌نجامدا بووه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی بونیادی ئابووری و گۆڕانكاری له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری به‌ریتانیادا كرد و ساڵ له دوای ساڵیش بازنه‌ی گۆڕانكارییه‌كان فراوان ده‌بوو، به شێوه‌یه‌ك زۆر به خێرایی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپای گرته‌وه دوای ماوه‌یه‌كیش وڵاتانی كیشوه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپای گرته‌وه، له ئه‌نجامدا سه‌ره‌ڕای بوونی جیاوازی له ئاستی كاریگه‌ریی شۆڕشی پیشه‌سازی و ته‌شه‌نه‌كردن و كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی، خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌ستیان ده‌كرد كه ژیانیان له گشت روویه‌كه‌وه گۆڕاوه.
شاره‌زایانی مێژووی شارستانیه‌تی مۆرڤایه‌تی كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی گشت شارستانییه‌ته‌كان كه له قۆناغه جیاجیاكانی مێژوودا ده‌ركه‌وتوون كشتوكاڵی بوون، واته مۆركێكی كشتوكاڵییان پێوه دیاربوو، بێگومان له‌سه‌ر بنه‌مای توانای مرۆڤه‌كان و توانای به‌خشینی زه‌وییه‌كان بووه له به‌رهه‌مهێناندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توانای زه‌وییه‌كان و مرۆڤه‌كان له كاری به‌رهه‌مهێناندا سنورداربووه كه بێگومان ئه‌مه‌ش وایكردووه ته‌مه‌نی شارستانییه‌ته‌كان زۆر درێژه نه‌كێشێت و قۆناغ له دوای قۆناغ به‌ره‌و له‌ناوچوون بچن، به‌ڵام له شارستانییه‌تی هاوچه‌رخدا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پایه‌كانی له‌سه‌ر پیشه‌سازی وه‌ستاوه واته به‌كارهێنانی ماشێنه‌كان و ئامێره‌كان و سامانه سروشتییه‌كان له گشت جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا كه له به‌رژه‌وه‌ندی ژیانی مرۆڤدابووه.
له قۆناغه‌كانی رابردوو خێراتر بووه
به بۆچوونی مێژوونووسان به‌هۆی ئه‌و داهێنانه زانستییه زۆرانه‌وه كه له بواره جیاجیاكاندا له‌لایه‌ن زانایانه‌وه كراوه و تا ئه‌م رۆژگاره‌ش به‌رده‌وامییان هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌هۆی پێشكه‌وتنی زانسته‌كان و گه‌شه‌نه‌كردنیانه‌وه له‌م 100 ساڵه‌ی كۆتایدا و له ئه‌نجامی لێكه‌وته‌كانی شۆڕشی پیشه‌سازی له جیهانی مرۆڤایه‌تیدا له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاوی خێراتری ناوه به‌راورد به هه‌زاران ساڵی قۆناغه‌كانی رابردوو له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، رۆژگار ده‌ریخستووه كه شۆڕشی پیشه‌سازی كاریكردۆته سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتی ژیانی دانیشتوانی سه‌رگۆی زه‌وی به گشتی به‌وه‌ی گۆڕانكاری ریشه‌یی ئه‌نجامداوه له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌وه‌ی گونده‌كانی گۆڕیوه بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی و له ئه‌نجامدا زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان و فراوانبوونیان.
شۆڕشی پیشه‌سازی وای له كۆمه‌ڵگه كشتوكاڵییه‌كان كردووه، كه هۆكاره هاوچه‌رخه‌كانی وه‌كو مانشێنه‌كان و ئامێره كشتوكاڵییه نوێیه‌كان به‌كاربهێنن له كێڵگه‌كاندا به مه‌به‌ستی زیادبوونی به‌رهه‌م و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانیان و باشتركردنی بژێویان و ئابووریان له‌به‌رئه‌وه كاری كشتوكاڵی گۆڕا بۆ كاری پیشه‌سازی، واته ئه‌و وڵاتانه‌ی پزیسكی شۆڕشی پیشه‌سازییان پێگه‌یشت پێویست بوو پرۆسه‌ی به پیشه‌سازیكردنی كشتوكاڵ ئه‌نجام بده‌ن به مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕی پێویست له خۆراك بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی كه رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌یان له‌زیادبووندایه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی داهێنانه‌كانی شۆڕشی پیشه‌سازییان پێنه‌گه‌یشتووه، یان كه‌ڵكیان لێوه‌رنه‌گرتووه كشتوكاڵیان به شێوازه كۆنه‌كه‌یه و په‌یڕه‌وی هۆكار و شێوازه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامدا ژیانیان دواكه‌وتوانه ده‌رده‌كه‌وێت له رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رامیارییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ستانه‌وه و بوژانه‌وه‌ی ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لانی جیهانی دواكه‌توو پێویستی به‌وه‌یه كه پێشوازییه‌كی گه‌رم له داهێنان و هۆكاره پیشه‌سازییه هاوچه‌رخه‌كان بكه‌ن و كاری سه‌ره‌كییان بریتی بێت له پیشه‌سازیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ به به‌كارهێنانی زانست و ماشێن و ئامێره‌كان له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا.
ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌كییه‌كانی شۆڕشی پیشه‌سازی
یه‌كه‌م: داهێنانی ماشێنه‌كان و ئامێره جۆراوجۆره‌كان كه بووه هاوكارێكی چالاكی مرۆڤ له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا.
دووه‌م: كۆچكردنی خه‌ڵكی له كێڵگه‌كانه‌وه بۆ كارگه‌كان و له گونده‌كانه‌وه بۆ شاره‌كان، واته له كشتوكاڵییه‌وه بۆ پیشه‌سازی.
سێیه‌م: گه‌شه‌كردنی هێزه بزوێنه‌ره‌كانی وه‌كو ئاو و هه‌ڵم و كاره‌با و نه‌وت و به‌كارهێنانیان له بواره جیاجیاكانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا.
چواره‌م: زیادبوونێكی خێرای به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵوز و ئاسن و پۆڵا.
پێنجه‌م: گه‌شه‌كردن و فراوانبوونی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی وه‌ك، شه‌مه‌ندۆفێر، كه‌شتی، فڕۆكه.
شه‌شه‌م: به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌له جیاوازه‌كان له كارگه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان.
حه‌وته‌م: به‌كارهێنانی ئامێره میكانیكییه‌كان له به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كاندا بووه هۆی زیادبوونی رێژه‌ی به‌رهه‌م و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی بازاڕ و فراوانبوونی چالاكییه ئابوورییه‌كان و بازرگانییه‌كان له ئه‌نجامدا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ژیانی دانیشتوان.
هه‌شته‌م: زۆربوون و كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه له‌سه‌ر ئاستی تاك و ده‌وڵه‌ت، به‌هۆی به‌رهه‌می ئامێره میكانیكییه‌كانه‌وه.
نۆیه‌م: زیادبوونی ژماره‌ی تاكه‌كانی هه‌ردوو چینی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆرجوازی و پرۆلیتاریا.
شۆڕشی پیشه‌سازی بێجگه له‌وه‌ی كه مۆركێكی پیشه‌سازی پێوه‌یه، له هه‌مان كاتدا شارستانییه‌تێكی جیهانییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لان و وڵاتانی جیهان به گشتی به‌شدارن له به‌رهه‌مهێنان و به‌رده‌وامیدان بە شۆڕشەکە
فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و شۆڕشی پیشه‌سازی
كارلتۆن، شاره‌زا له مێژووی هاوچه‌رخی ئه‌وروپا پێی وایه كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه له به‌ریتانیا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و نۆزده‌یه‌مدا، له ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی سامانێكی زۆر دێت، هه‌ر له ساڵه‌كانی سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌مه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی داگیركردن و تاڵانكردنی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و هندستان و هه‌روه‌ها بره‌ودان به بازرگانیكردن به كۆیله و دزیكردن و چه‌ته‌یی له ده‌ریاكان، ئه‌مانه هه‌مووی یه‌كێك بوون له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی له به‌ریتانیا، هه‌رچه‌نده فه‌رنسا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا له وڵاته سه‌ره‌كی و دیاره‌كانی ئه‌وروپا بووه و ده‌بوو شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی بوایه، به‌ڵام جه‌نگه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سوپای فه‌رنسا به مه‌به‌ستی فراونبوونی ده‌سته‌ڵات، بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سامانی وڵات و له‌ناوبردنی سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاریی دانیشتوان له رۆژگاری شۆڕشی فه‌ره‌نسادا (1789-1794) و ساڵانی دوایی بووه هۆی ناجێگیریی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رامیارییه‌وه، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی ناپلیۆن بۆنابارت (1769 - 1821ز) و سه‌رقاڵبوونی به فراونخوازی و داگیركردنی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقاوه، له‌به‌رئه‌وه مێژوونووسان وای بۆده‌چن كه ئه‌م هۆكارانه وایانكرد فه‌رنسا پاشه‌كشه بكات له پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا.
په‌راوێزه‌كان:
Carlton Joseoh Huntley Hayes
مێژوونووس و ئه‌كادیمی و په‌روه‌رده‌كار و دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوبانگبووه ساڵی 1882ز له‌دایكبووه و ساڵی 1964 كۆچی دوایكردووه، ساڵی 1942 تا ساڵی 1945 باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكابووه له ئیسپانیا، به یه‌كێك له مێژوونووسه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت و زۆر گرنگیداوه به مێژووی ئه‌وروپا و شۆڕشی پیشه‌سازی له به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان به باوكی ناسیۆنالیزم ناوی ده‌به‌ن.
* مامۆستا له كۆلێجی پزیشكی ڤێترینه‌ری / زانكۆی سلێمانی و جێگری سكرتێری سه‌ندیكای پزیشكانی ڤێترینه‌ری كوردستان له سلێمانی
سه‌رچاوه: بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم وه‌رگرتووه له كتێبی: الثورة الصناعیة ونتائجها السیاسیة والاجتماعیة للاستاذ كارلتون ج. هـ. هیز، تعریب احمد عبدالباقي، الطبعة الثانیة 1962ز منشورات مكتبة المثنی – بغداد