قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بدەین بۆ روبەڕوبوونەوەی دیاردەی چەكداری

09:16 - 2022-06-29
کوردستان
516 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی رووداوێكی دڵتەزێن رایچڵەكاندین، كە بەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی هەردوو مامۆستای زانكۆی د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمە خان بوو.
ئیدانەی ئە‌م كردە‌وە‌یە‌ دەكەم و دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكان دەكەم كە توانییان ئەو تۆمە‌تبارە‌ دەستگیربكەن و رووبەڕووی یاسای بكەنەوە تا بە سزای خۆی بگات، دووپاتیدەكەینەوە كە دەبێت ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بدەین بۆ روبەڕوبوونەوەی دیاردەی چەكداری و هەر جۆرێك لە جۆرەكانی توندوتیژی.
بۆ ئەم خەمەش پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەم، خوای گەورە لە كۆچكردووان خۆشبێت و جێگایان بەهەشت بێت، سەبووری و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
28/6/2022

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان