بەبڕیاری جەمال عەلی مینا سەرۆكی فەخری یانەی دەربەندیخان، دەست بەنۆژەنكردنەوەی هۆڵی داخراوی یانەی دەربەندیخان كراوە و ئێستا لە یەكەم قۆناغدا هۆڵەكە بۆیاخی نوێ كراوەتەوە و رازێنراوەتەوە.
ئەم هەواڵە لە پەیجی رەسمی یانەكە لە فەیس بووك بڵاو كراوەتەوە و تیایدا هاتووە: لەیەكەم هەنگاودا، هۆڵەكە كە هەردوو یاریی بالە و باسكەی تیادا دەكرێت، سەرلەنوێ بۆیاخ كراوتەوە، بۆ ئەم نۆژەنكردنەوەیەش ناكرێت رۆڵ و ماندوو بوونی ئاریان سدیق لەیاد بكرێت كە زۆر بەم كارەوە ماندوو بووە.