پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 - ئەمریكا

11:56 - 2024-09-03
وەرزش
40 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی پێنجشەممەی ئایندە  5/9/2024 سێیەم قۆناغی یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دەستپێدەكات.
سێیەم قۆناغی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەم كیشوەر، 18 لە باشترین و بەهێزترین هەڵبژاردەكانی ئاسیا بەشداریی تایادا دەکەن، بەسەر سێ گروپی 6 هەڵبژاردەییدا دابەشكراون، یەكەم و دووەمی هەرسێ گروپەكە راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال، دواتر سێیەم و چوارەمی گروپەكانیش پلەی ئۆفی قۆناغی دواتر کە شەش هەڵبژاردە دەکات، ئەم شەش هەڵبژاردەیە دەكرێنەوە بە دوو گروپی سێ هەڵبژاردەیی، یەكەمی هەردوو گروپەكە راستەوخۆ بۆ مۆندیال سەردەكەون و بەمەش هەڵبژاردە سەركەوتووەكانی ئاسیا دەبن بە 8 هەڵبژاردە، دوو دووەمەكەش دوو یاریی چوون و گەڕانەوە دەكەن و براوەكەیان بەشداریی پاشكۆی پاڵاوتنی كیشوەرەكان دەكات كە لەم پاشكۆی پاڵاوتنەشەوە هەڵبژاردەیەكی تر دەگاتە مۆندیال.
بەمەدا دەردەوێت كە زۆرترین هەل بۆ هەڵبژاردە بەهێزەكانی ئاسیا هەڵکەوتووە، بەوەی 8 هەڵبژاردە و نیو لەم كیشوەرەوە دەگەنە مۆندیال، لەبەر ئەوە هەڵبژاردەكانی وەك عیراق، ئێران، قەتەر، سعودیە، ئۆزبەكستان، كۆریای باشوور، ژاپۆن و ئوستورالیا رێگایان کراوە و زۆر ئاسانە بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیالی داهاتوو.

یارییەكانی جەولەی یەكەم
گروپی یەكەم
*ئێران           ×       قیرغیزستان.
*قەتەر          ×          ئیمارات.
*ئۆزبەكستان  × كۆریای باكوور.
گروپی دووەم
*كۆریای باشوور×  فەلەستین.
*عیراق            ×      عومان.
*ئوردون          ×       كوێت.
گروپی سێیەم
*ئوستورالیا    ×   بەحرەین.
*ژاپۆن         ×        چین.
*سعودیە     ×ئەندەنوسیا.
رۆژی سێشەممەش 10/9/2025 جەولەی دووەمی یارییەكانیش دەكرێت،  تیایدا كوێت میوانداری عیراق دەكات، چین میوانداریی سعودیە دەكات، ئێران لە ئیمارت یاریی دەكات و بەحرەین میوانداریی ژاپۆن دەكات، لە رۆژی خۆیدا تەواوی یارییەكان و سەعاتی یارییەكان بڵاو دەكەینەوە. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان