بازرگانیی نێوان عیراق و ئێران 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
نەسیر عەبدولموحسن باڵیۆزی عیراق لە تاران رایگەیاند: قەبارەی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران تا ئێستا 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و هیواشی خواست تا كۆتایی ساڵ بگاتە 20 ملیار دۆلار.
لێدوانەكەی باڵیۆزی عیراق لە دیدارێكیدا بوو لەگەڵ پارێزگاری پارێزگای سمنانی ئێران و هەر لەو دیدارەشدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە عیراق ئامادەیە یەكەی پیشەسازیی هاوبەش لەو پارێزگایە دابمەزێنن.
عیراق ئۆبزێرڤەر
پاكستان حەوت ملیار دۆلار قەرز دەكات
شاباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان رایگەیاند: حكومەتەكەی كار لەسەر ئەوە دەكات سەرجەم بەند و مەرجەكانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت قەرزی لێوەربگرێت.
سەرۆكی پاكستان هیوای خواست ئەمە دواهەمین قەرز بێت وڵاتەكەی لە سندوقی نەختینەی وەربگرێت. پاكستان بەهۆی بارودۆخی ناجێگیری ئابوورییەوە ناچار بووە داوای حەوت ملیار دۆلار قەرز لە سندوقی نەختینە بكات و بڕیاریشە قەرزەكە لە ماوەی 37 مانگدا بداتەوە.
سكای نیوز
چین گومرگ دەخاتە سەر گوڵە خەرتەلە
حكومەتی چین دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە لە هاوردەی گوڵە خەرتەلە (كانۆلا) لە كەنداوە، بۆ ئەوەی گومرگی بەسەردا بسەپێنێت، بە تایبەتی كە هاوردەی ئەو گوڵە لە كەنداوە بۆ چین زۆر زیادی كردووە و بە پێی ئاماری چین لە ساڵی 2023دا گەیشتۆتە 3.47 ملیار دۆلار.
ئەم هەنگاوەی چین دوای ئەوە دێت كە كەندا بڕیاری تاكلایەنەی دابوو بۆ سەپاندنی گومرگ بەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی چیندا كە هەناردەی كەنەدای دەكات.
CNN