سەرۆک بافڵ: هەرێمەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی و ‌قۆناغێکی نوێی ‌حوکمڕانیدایە

02:51 - 2024-09-04
کوردستان
295 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لوقمان وەردی و سالار مەحمود، لێپرسراوانی مەڵبەندەکانی راپەڕین و گەرمیان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین ئامادەکارییەکانی یەکێتی لەو سنوورانە بۆ هەڵبژاردن تاوتوێکران و جەختکرایەوە لە یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناوی بەدیهێنانی ئامانجەکانی یەکێتی و هێنانەکەی ‌حوکمڕانییەکی تەندروست.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی مێژووی پڕ لە سەروەری و شانازیی سنوورەکانی گەرمیان و راپەڕینی وەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە قەرزاری خەڵکی ئەو ناوچانەین و سەروەرییەکانمان لەسەر دەستی ئەوان تۆمارکراوە، بۆیە پێویستە ئەو خزمەتەی لەو سنوورانە پێشکەشدەکرێت چەند هێندەی ئەو قوربانییانە بێت کە بەخشیوویانە لەپێناو کوردستان. 
وتیشی، هەموو ئەندامێکی یەکێتی لەخزمەت خەڵکی ئەو سنوورانەدایە و هەموو ئۆرگانەکانمان بە روویاندا کراوەن، ئێمە دڵسۆزیی ئەوان لەیادناکەین و خزمەتکردنیان بەرپرسیارێتییەکە هەرگیز پشتی تێناکەین.
لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و گرنگیی پڕۆسەکە، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەرێمەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی و هێنانەکایەی ‌قۆناغێکی نوێی ‌حوکمڕانیدایە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەکان لەو چوارچێوەیە و لەپێناوی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەدا بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان