ئه‌نس جابری توونسی بووه یه‌كه‌م كچه یاریزانی عه‌ره‌ب و ئه‌فریقی سه‌ربكه‌وێت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی.
به‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی گراندسلامی ویمبڵدۆن ده‌سته‌ی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی بلاوكرده‌وه كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
جابر هه‌فته‌ی رابردوو ریكۆردی ئه‌ماندا كۆتزۆری یه‌كسان كرده‌وه كه یه‌كه‌م كچه یاریزانی ئه‌فریقی بووه سه‌ركه‌وتوه بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یاریزانان له ساڵی 1997، به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك جابر مێژووی نووسییه‌وه.
ئه‌نس جابر سووه شوێنی ئه‌نیت كۆنتاڤیت كه ئه‌مه‌ی دوای دابه‌زی بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی.
جابر ئه‌م وه‌رزه به استی به‌رزه ده‌ركه‌وتوه و توانی ماسته‌رزی مه‌درید بباته‌وه‌و له رۆماش گه‌یشته یاری كۆتایی و دواجاریش له به‌رلین بووه پاڵه‌وان.
شڤیۆنتیك به‌جیاوازی زۆر له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانی له پێشه‌نگی دایه كه زیاتر له 4 هه‌زار خاڵ له پێش ئه‌نس جابره‌وه دێت.
له ئاستی كوڕان ستیفانۆس تسیپاس سه‌ركه‌وتوه بۆ پله‌ی پێنجه‌م كه ئه‌مه تالكه گۆڕانكاریه له ریزبه‌ندی باشترین 18 یاریزانی جیهان.