تەها عەبدوڵڵا
یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان داوادەكات پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی خانەنشینان دەستپێبكرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سەردەمی و مانگانە مووچەكانیان وەربگرن.
سادق عوسمان وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، داواكارین مووچەكانیان بەبانكی بكرێت، تا بەشێوەیەكی سەردەمیانە و لەڕێگەی بانكەوە مووچەكانیان وەربگرن، وتیشی: پێویستە و دەبێت خانەنشینان، كە توێژێكی بەتەمەنن، ئاسانكاریی تەواویان بۆ بكرێت بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان لەڕێگەی بانكەكانەوە بە ئاسانترین شێوە.