د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت سبەی شەممە وەفدێکی وەزارەتی دارایی عیراق بەسەرۆکایەتی تەیف سامی بێنە ھەرێم و کێشە و تێبینییەکان لە لیستی مووچەدا تاوتوێدەکەن.
د.نەرمین مەعروف بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چاوەڕواندەکرێت تەیف سامی لەگەڵ ئەو وەفدەی وەزارەتی دارایی عیراق بێتە ھەرێم و لەگەڵ وەفدی وەزارەتی دارایی ھەرێم تاوتوێ ئەو کێشە و تێبینییانە دەکەن کە لە لیستی مووچەدا ھەیە، وەک بایۆمەتری و ناوی لێکچوو، ھەروەھا ئەو مووچانەی دراون بە ناوچە جێناکۆکەکان و چەندین بابەتی دیکە.
سەبارەت بە مووچەی مانگی ئابیش د.نەرمین مەعروف وتی، دابەشکردنی دەکەوێتەوە سەر خێرایی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و عیراق.