پسپۆڕێكی بواری ئابووری رایدەگەیەنێت، نەبوونی بودجەی گشتی لە هەرێمی كوردستان زیانێکی زۆری لە چالاكی ئابووریی هەرێم داوە، هۆكاربووە بۆ دروستبوونی نا شەفافی و گەندەڵی.
د.جەبار گۆران، پسپۆڕی ئابووریی بە گەلی كوردستانی راگەیاند، بودجە گرنگی خۆی هەیە، هەر وڵاتێك بودجەی گشتیی ساڵانەی هەبوو، ئابووریی ئەو وڵاتە و چالاكی بازرگانیی زیاتر گەشەدەكات، ئەگەر بازرگان و وەبەرهێنەكان یان هاووڵاتییەكان بەرچاوڕوونیان هەبوو، لەبارەی ئاستی داهات و خەرجییەكانی وڵات، ئەوكات لەژێر رۆشنایی ئەو خەرجییانە دەتوانن پلان بۆكاری بازرگانیان دابنێن، بەڵام كاتێك یاسای بودجە نەبوو بەشێك لەچالاكییە بازرگانییەكان دەوەستێت یان پەكی دەكەوێت.".
ئەو پسپۆڕە ئابورییە پێیوایە، لە 2014ەوە تاوەكو ئێستا یاسای بودجەی نەبووە لە هەرێمی كوردستان و زیانێگی گەورەی بە بازرگانیی و وەبەرهێنانی ناوخۆیی گەیاندووە، تا رادەیەكیش وەبەرهێنان پاشەكشەی كردووە.