یه‌ده‌گی دراوی بیانیی میسر

11:18 - 2024-09-08
ئابووری
165 جار خوێندراوەتەوە

بانكی ناوه‌ندیی میسر ئاشكرایكرد، تێكڕای یه‌ده‌گی دراوی بیانیی وڵاته‌كه‌ی به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ ئاستێكی مێژوویی و ته‌نیا له‌ مانگی ئابدا 109 ملیۆن دۆلار زیادیكردووه‌، به‌راورد به‌ مانگی پێش خۆی كه‌ ته‌مووزه‌.
به‌ گوێره‌ی داتای بانكی ناوه‌ندیی میسر، له‌ مانگی ئابدا یه‌ده‌گی دراوی بیانیی میسر گه‌یشتۆته‌ 46.597 ملیار دۆلار، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی باشه‌ بۆ میسر، چونكه‌ به‌ پێی هه‌واڵ و راپۆرته‌كان ئابووریی میسر تا ئێستا له‌ دۆخێكی باشدا نه‌بووه‌.
ئه‌ندیپێندنت

بابەتە پەیوەندیدارەکان