لە سەکۆی میدیا جیهانی و ئیقلیمییەکانەوە

لە میدیاکانی سوریاوە

11:55 - 2024-09-08
جیهان
136 جار خوێندراوەتەوە

ئێران لەسەر گەمارۆکانی سوریا دێتە دەنگ

 رۆژنامەی (الثورة)ی زمانحاڵی حزبی بەعسی سوریا لە هەواڵێکیدا رایگەیاندووە: کە ئێران داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزا تاکلایەنانەیە دەکات کە ئەمریکا بەسەر سوریایدا سەپاندووە بەجۆرێک کە کۆمەکە مرۆییەکان بۆ سەرجەم ناوچەکانی سوریا بەبێ جیاکاری دەستەبەر بکرێت.
ئەو داوایەش لەسەر زاری ئەمیر سەعید ئیروانی باڵێوز و نێردراوی هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە راگەیەندراوە، لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشدا کە سەبارەت بە دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا بەڕێوەچوو. هەروەک ئیروانی داواشی کردووە هەموو پرۆسە دوژمنکارییەکانی دژبە سوریا و فەلەستین و لوبنان رابگیرێن و روونیشیکردووەتەوە کە هەڵوێستی ئێران هاوشێوەی هەڵوێستی سوریایە سەبارەت بەوەی هەر چارەسەرێکی سیاسیی تەنگەژەی سوریا دەبێت کۆتاییهێنان بە بوونی نا یاسایی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی سوریا بگرێتەوە.



کونسوڵخانەی فەخریی پاکستان لە حمس دەکرێتەوە
ئاژانسی رەسمیی سانا-ی سوریا رایگەیاند کە لە چوارچێوەی رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی دیپلۆماتکاران و بزنسمانان، پاکستان کونسوڵخانەی فەخریی خۆی لە شاری حمس کردەوە. 
بەو بۆنەیەشەوە ئاهەنگێک لە هۆتێل سەفیر لەو شارە بەڕێوەچوو و کە تێیدا ئاڵای هەردوو وڵاتی تێدا بەرزکراوەتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسەکە ئەو هەنگاوە لە پێناوی برەودانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە. 

هەفتەی رووناکبیریی (نور حلب) 
رۆژنامەی تشرینی چاپی دیمەشق بڵاویکردەوە «شاری حەلەبی سوریا هەفتەیەکی رووناکبیریی بە ناونیشانی (نور حلب) لە ئامێزگرت، ئامانجیش لە چالاکییەکانی ئەو هەفتە رووناکبیرییە، خستنەڕووی ئاستی هاوکاریی نێوان کۆمەڵگەی سوریایە لەوەی دەیانەوێت لەسەر شوێنەواری وێرانکارییەکانی دوای جەنگ، شارەکە لە پێشووی ئاوەدانتر بکەنەوە هەریەکە و بە شێوازی خۆیان.
هەفتە رووناکبیرییەکە چەند لایەنێکی لەخۆگرتبوو کە تێیدا نمایشی فرە کەلتوریی کۆمەڵگەی سوریا و داهێنانەکان دەکرێت.



#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان