کەرکوک: حەفتەغار دەکرێت بە ناحیە

01:09 - 2024-09-08
کوردستان
162 جار خوێندراوەتەوە

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، بۆ پرسی بە ناحیەکردنی ناوچەی حەفتەغاری سەر بە پارێزگای کەرکوک، وەک یەکەم ھەنگاو گفتوگۆیان لەگەڵ محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عیراق کردووە.
وتیشی، لەو بارەیەوە پڕۆژە پێشنیازێک رادەستی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات بۆ خوێندنەوەو پەسەندکردن، پاشان تەواوکردنی رێکارەکانی دیکە.
حەفتەغار، ناوچەیەکی گرنگ و گەورەی سنووری قەزای داقوقە لە پارێزگای کەرکوک، ھێنانەکایەی ناحیەکەش پێویستی بە رێکاری ئیداری و یاسایی و پاڵپشتی خەڵکی ناوچەکە ھەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان