سارا عەباس بێژەری كەناڵی ئاسمانیی كەركوك بۆ کوردستانی نوێ:

بە دوو زمان بەرنامە پێشكەش دەكەم

11:42 - 2024-09-09
دیدار
120 جار خوێندراوەتەوە

سارا عەباس ساڵی 1998 لە دایكبووە و هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە زمانی ئینگلیزی و دیبلۆمی لە پیشەسازی كیمیاوییدا بەدەستهێناوە و ئێستاش بێژەرە لە كەناڵی ئاسمانی كەركوك.
سارا عەباس بە دوالاپەڕەی وت: سەرەتای هاتنم بۆ ناو راگەیاندن بۆ سەرەتای ساڵی 2020 دەگەڕێتەوە، دەتوانم بڵێم خەونی منداڵیم بوو، ئەمەش دوای ئەوەی لە بەرنامەی منداڵانی كەناڵی لۆكاڵی كەركوك وەك میوان بەشداریم كرد. پێشووتریش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەمان كەناڵ دەركەوتم. بە بەردەوامی سەیری بەرنامە جیهانییەكانم دەكرد و خەونی ئەوەم دەبینی رۆژێك لە رۆژان بێتەدی، ئەوە بوو دوای تاقیكردنەوە لەلایەن لیژنەی كەناڵی ئاسمانی كەركوكەوە توانیم سەركەوتوو ببم.
وتیشی: كۆمەڵێك بەرنامەی جوانم لە چەند بوارێكی جیاوازدا پێشكەش كردووە و ئێستاش سەرپەرشتیاری بەرنامەی بەیانی باشم كە بە سێ زمانی كوردی و عەرەبی و توركمانی پێشكەش دەكرێت و ئامادەكار و پێشكەشكاری زمانی عەرەبیەكەشم و هەفتانە دوو رۆژیش بە زمانی كوردی بەرنامە پێشكەش دەكەم.   
 لە كۆتاییدا هیوای وایە پەرە بە تواناكانی خۆی بدات و هەوڵی جیدیش دەدات لە پێناو باشتركردنی كارەكانی و ئاواتی ئەوەشی خواست ئازادییەكی زیاتر بدرێت بە راگەیاندكاران. 

رزگار شوانی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان