مورتەزا کاتوزیان

ئیلهامم لە هونەری پاکەوە وەردەگرم

01:31 - 2022-06-29
دووتوێ
137 جار خوێندراوەتەوە

بەختیار سەعید

هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی مۆرتەزا کاتوزیان لە 2ی خاکەلێوەی 1984ی هەتاوی لە تاران لە بنەماڵەیەکی چینی مامناوەند لەدایکبووە کە هونەریان خۆشدەوێت، باوکی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا کۆچی دواییکرد، هەرچەندە مۆرتەزا  مامۆستا و ئامێری وێنەکێشانی نەبوو، بەڵام خێزانەکەی ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو، ئەمەش هاندانێکی گەرمی پێبەخشی بۆ بەهرەکەی، ئەو کاتێکی زۆری دەبەخشی بە وێنەکێشان و کاتێک مامۆستاکانی قوتابخانەکەی بەرهەمەکانی دەبینی، یەک دەستەواژەی هاوشێوەی نامەیەکی تەلەفۆنی پێش تۆمارکراویان دووبارە دەکردەوە، دەیانگوت: ئەمە وێنەکێشانی تۆ نییە.

  هونەرمەند مورتەزا کاتوزیان دەڵێت: نامەوێت خوێنەر بە وردەکارییەکانی ئەو ساڵانە ماندوو بکەم، ساڵانی منداڵی و هەرزەکاریم لە بواری ڕۆشنبیری و وەرزش و وێنەکێشیدا بەسەر برد، لە ساڵی ١٩٦٠ کاری گرافیکم دەستپێكردو بە بەرهەمهێنانی کارتۆنی ریکلام،  بەم شێوەیە لە ماوەی خوێندندا بڕێک پارەم دەست کەوت،  من لەوە ڕازی نەبووم کە ڕوویدا و ڕوودەدات، پێم وابوو کە دیارییەکی خودایی بەفیڕۆ دەدەم، جگە لەوەش تەماحی سنووردار لە ڕیکلامکردنی تابلۆکان بەس نەبوو بۆ ڕۆحی تینووم هەربۆیە  وردە وردە حەزم لە وێنەکێشان بە ڕەنگی ئاو پەرەپێدا، بۆیە ئەوەی دەتوانرا بە شێوەیەکی گرافیکی بەکاربهێنرێت و خۆشەویستی وێنەکێشانم بە زیندوویی بهێڵێتەوە، نیگارکێشم.

   لە ساڵی 1974 پیشانگەی نێودەوڵەتی گرافیکی تاران، ئەو پیشانگەیەی کە لەلایەن I.A.A.ەوە بە من سپێردرابوو، ڕێکخرا، پیشانگەکە بە سەرکەوتنێکی گەورە کۆتایی هات، کە توانای پیشەیی منی سەلماندو دۆخی منی بەرەو باشتر پەرەپێداو ئەوە بەس نەبوو بۆ من، هەستێکی کۆنم هەبوو کاتێک بە تەنیا بووم لەسەر شەقام و لە باخچە و لە هەر شوێنێک دەرفەتم بۆ ڕەخسا، سکێچم دروست دەکردو پاشان بیرۆکەکان شەوانە لەسەر کاغەز ڕێکدەخەمەوە.
لەو ساڵانەدا توانیم بەرهەمی جۆراوجۆر دابنێم کە بریتی بوون لە هێدس-ئەپ، نیشانەی کۆمپانیا، بروشور، ریکلامی ڕۆژنامەوانی، پۆستەر و گرافیکی بنەڕەتی جوڵاو، سندوق، کارتی کەسی، بەرگی کتێب، و زیاتر لە سەد پۆستەری ڕەنگاوڕەنگ ئەنجامداوە، بەڵام وەک پێشتر وتم، هەمووی نەبوو ئەوە جێگەی ڕەزامەندی بوو ئەنجامەکەی ناڕاستەقینە بوو، وای لێکردم خەمۆک بم و زۆر ئازارم دا.
 لە کاتە بەتاڵەکانمدا مەشقی کاراتێم دەکرد بۆ زیادکردنی توانا دەروونی و جەستەییەکانم و لە مانگی حوزەیرانی 1979 بۆ یەکەمجار لە ئێران توانیم پشتێنێکی ڕەش بەدەست بهێنم، لە ساڵانی دواتردا خوێندکاری بەتوانام لەم بوارەدا ڕاهێنا  كە زۆرێک لەوانە ئێستا لە پلە باڵاکاندان و هەمیشە لە نێو دەستکەوتە کەسییەکانمدا هەژمار کراون.

  مورتەزا سەبارەت بە خۆتەرخانكردنی لە بواری نیگاركێشاندا دەڵێت ( لەم ماوەیەدا وەرزشی توندوتیژم بەجێهێشت و ٨ کاتژمێر بۆ وێنەکێشانم بۆ خۆم دەستنیشانكرد، لەبەر ئەوەی مامۆستام نەبوو، پێویست بوو خۆم هەموو شتێک تاقی بکەمەوە، زەحمەت و کات بەفیڕۆدا بوو، لێرەدا ئامانجم ئەوە نەبوو کە تابلۆکان بفرۆشم و نە پیشانی کەس بدەم، تەنها ویستم فێر بم و بخوێنم و بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕام بۆ ئەوەی باشتر هەستەکانم وەسف بکەم، وردە وردە هەموو ئەو ئامێرانەی کە تا ئەو کاتە بەکاریان هێنابووم بەجێهێشت جگە لە قەڵەمەکە، زۆربەی کاتەکانم بۆ نیگارکێشانی زەیتی تەرخان دەکرد، چونکە نیگارکێشانی زەیتی بوارێکی فراوانتری نیگارکێشانن، هەشت ساڵی پێچوو تا ئەزموونەکەم لە ڕەنگی ئاودا دووبارە بکەمەوە بە تابلۆی زەیتی).
 هەندێک لە کەسایەتییە ناودارەکان دەڵێن، ئەزموون و بیرۆکە ئەگەر تەواو نەبن و تەنانەت ئەگەر هەڵەکانیش لەخۆ بگرن، باشترە لە خۆلێدان و گەمژەیی دەرئەنجامەکەی، ترس لە بیرکردنەوە و کردار، تەنها بۆ دوورکەوتنەوە لە هەڵەکان دەبێتە هۆی کەمئەندامی بۆ کەسێک کە دەیەوێت پەرەپێدان و دروستکردن، بەڵام من واز لە ڕۆیشتن بە ڕێگای خۆم ناهێنم، وە ئیلهامم لە هونەری پاکەوە وەردەگرم بۆ ئەوەی بەرەو ڕێگای ڕاستم ببات و ئاوێنەی دڵم ڕەنگی بداتەوە و خەڵک لە باوەشی دەگرن.
 

#تابلۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان