بنەماكانی كاری ڤان كوخ

01:42 - 2022-06-29
دووتوێ
466 جار خوێندراوەتەوە

وەرگێڕانی: 
عەبدولكەریم عوزێری


Plain of Auvers 1890
دەشتی ئۆڤیر

پیانكۆسێكی تازە-میونخ/ئەڵمانیا
بەكارهێنانی نەرموونیانی فڵچە كارێكی ڕووكەشی دڵگیر، ئەم وێنەیەی ڤان كوخ بە ئاستێكی باڵا لە كارەكانی هونەرمەند مولێت دەچێت. ڕووەكی خەشخاش لە بەری پێشەوەی وێنەكەدە وەبیرهێنانەوەیەكی دیكەی شاكاری ئینتیباعییە لە دیمەنێكدا كە ئەگەر باش لێی ورد نەبینەوە بە كارێكی سەرپێچی دێتە بەرچاوت لە میانەی جوانی وێنەكێشاندا پێدەچێت، لەو ماوەیەی ژیانیدا خولیای ئەم جۆرە پێكەوە بەستنەی هەبوو بێت.

لێرەدا لە دوورەوە دیمەنی دەشتێكە كە وردە وردە بە شەپۆل دەستپێدەكات تاوەكو لەگەڵ ئاسمانێكی شینی مەیلەو سەوز یەكدەگرێ، تابلۆیەك دروست دەكات كە ڕەنگە لە گەلێ شوێن بەدی بكرێت بە تایبەتی لە هۆڵەندا كە ڤان كوخ لە كاتی گەنجیدا ئاشنایەتی لە تەكدا پەیدا كردووە.
دیمەنی دەشتی نزیك بە ئوڤێر كە هونەرمەند كێشاویەتی ڕەنگە بەبیرهێنانەوەیەكی دیمەنەكانی وڵاتی خۆی بێت كە لە ڕووی تۆپۆگرافییەوە  جیاوازی و لێكچوونیان هەبووە بەڵام ڤان كوخ جیهانێك جیاوازی پیشانداوە لە وێنەكانیدا، ڤان كوخ هەمیشە وەسفی خاكی فەرەنسی بە كراوەو بەرز و باڵا كردووە.
 Two Little Girls 1890
دوو كچی بچكۆلە

مۆزەخانەی ئۆرسەی, پاریس
ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای akg/ ئیریل لێسینگ
وا پێشنیار كراوە كە ڤان كوخ بە چەند ئەزموونێكی جیاجیادا تێپەڕیوەو لەوەدا بووە بە دەستكەوتێكی هونەریی تازە بەدەست بهێنێت، مردنی لە ناكامی بەبێ گومان ئەمە دەگەیەنێ كە ناتوانین لەوە دڵنیابین كە ئەم ڕاستییە بەدەست دەهات یان نا وەلێ ئەو تابلۆیەی كە لێرەدا دەیبینین ئاماژە بە جۆرایەتی و ستایلی جیاواز دەدا لەو كاتەدا.

تەكنیكی هێڵی جیاكەرەوەو پارچە بۆیەو بە زەقی دەرخستنی شكڵەكان  توانیان ببنە جێگەی پێكهێنانی تابلۆی ناوچەی بەریتانی كە هونەرمەندی فەرەنسی ئیملی بەرنارد كێشاویەتی، لە ڕاستیدا هەردوو وێنەكە بە سنبول و رەمزی بەرنارد ناسراون زیاتر لە ستایلێكی جیاوازی ڤان كوخ بە هەمان شێوەی تابلۆی the Poppy Field ئەم تەجروبەیەش نەگەیشتە ئاكام، ڤان كوخ هیچ كاتێك كەیفی بە وێنەكێشانی مناڵ نەهاتووە، بە شێوەیەك كێشاونی كە لە كەسی گەورەی پێنەگەیشتوو بچن، ئەم مناڵانە زیاتر لەوە دەچن كە لە تەمەنی خۆیان زیاتریان پێ بێت. لە تابلۆكەدا وا دەردەكەون كە مۆر بووبێتنەوەو ماندووبوونیشیان پێوە دیارە.
ئەو هێڵە چەماوانەی كە بە زۆری خزمەتی دەربڕینی-چێژ- دەكەن وەك لە كەنیسەی ئوڤێردا دەردەكەون، لە وێنەی ئەم مناڵانەدا هەرەسیان هێناوە، هاوشێوەش سێبەری جۆراوجۆر كە بە ڕەنگی شین دەردەكەون سەركەوتوو نەبوون لە دەرخستنی كاریگەری light on lightدا،  بەو ئاستەی كە گوڵەبەڕۆژەكانی 1888 دەركەوتوون كە تیایدا ڕەنگی زەردی زۆر بە سەركەوتوویی بەكار هێناوە.
Child with an Orange 1890
منداڵ بە پرتەقاڵێكەوە

كۆكراوەی**Winterthur-Villa Flora
ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای akg

خۆشەویستی ڤان كوخ بۆ مناڵان بە ئاستێكی بەرز سەلمێندراوە، لە نامەكانیدا بۆ تیۆی برای زۆر باسی برازاكەی (تیۆ بچكۆل) دەكات و داخی ئەوە دەردەبڕێ كە ناتوانێ زوو بە زوو لەگەڵ ئەو خێزانەدا كۆببێتەوە، وجاخ كوێری ڤان كوخ هۆكاری پەژارەی خۆی بوو  ڕەنگە هەر لەم سۆنگەیەشەوە بێت كە هونەرمەند كەوتبووە سەر باسی وێنەكێشانی مێرد مناڵ و شیكردنەوەی ئەم ئاڕاستە هونەرییەی.

خاڵی هاوبەش لە نێوان ئەو جۆرە تابلۆیانە ئەوە بوون كە كە مناڵەكان ڕووخساریان لە كەسانی گەورە دەچن، ئەو كچەی لێرەدا دەردەكەوێت نموونەیەكی زەقە كە منداڵی وەك گەورەیەكی پێگەیشتوو پیشانداوە، پێدەچێت بە ئەنقەست ئەم كاریگەریەی خستبێتە سەر ئەم وێنانەو ئەوەش پشت  ڕاست بكاتەوە كە زانیاری تەواوی لەسەر گەنجەكان نەبوو بێت، ئەم خانمە بچكۆلەیە لەم پۆرترەیتەدا وەك نموونەیەك كە پرتەقاڵێكی بە دەستەوەیەو پرتەقاڵەكە گوایە ڕەمزی  كریستاڵێكە كە ئەم كچە دەگاتە پەنهانییەك كە گەورەكان دركی پێ ناكەن هەربۆیە  بە پەنجە وردیلەكانی گەردوونی گەورەی خستۆتە ناو دەستی و هاوكات بە زەردەخەنەوە دیقەتی دوور دەدات وەكو بڵێی ئەم مناڵە دەیەوێت ئەوە دەربڕێت كە لە جیاتی هیچ و پوچی گەورەكاندا، مناڵان لە نهێنی گەنجێتی بێ بەش كراون.

#تابلۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان