فلاشی ئابووری

11:14 - 2024-09-10
ئابووری
219 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

 

عیراق وەڵامی تۆمەتەكانی ئەمریكا دەداتەوە


حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئەو تۆمەتانەی ئەمریكای رەتكردەوە، كە گوایە هاوكاری ئێران دەكات بۆ خۆدزینەوە لەو سزایانەی لە كەرتی نەوتدا بەسەریدا سەپێنراوە.
بەیاننامەكەی عیراق جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، عیراق لە كەرتی نەوتدا بەو پەڕی شەفافیەتەوە كار دەكات و مامەڵەكانیش لەگەڵ كۆمپانیا باوەڕپێكراوەكانی جیهانە، بە كۆمپانیاكانی ئەمریكاشەوە، ئەو تۆمەتانەش تەنیا قسەی هەندێك كۆنگرێسمانە و لەسەر بنەمای زانیاریی راست و دروست نین. 
پێگەی ئەلتاقە

 

 

لە دیوانییە 51 هەزار دۆنم زەوی دەكرێت بە چەڵتوك

ئەحمەد ئەلزیادی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی دیوانییە رایگەیاند: لە پارێزگاكەیان زیاتر لە 51 هەزار دۆنم زەوی دەكرێت بە چەڵتوك، كە شەش قەزا و ناحیەی پارێزگاكە دەگرێتەوە، ئەویش دوای دابینكردنی بڕە ئاوی پێویست، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاو لە هەمان پارێزگا.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوو وەرزی رابردوودا، پارێزگاكەیان تەنیا پێنج هەزار دۆنمی كردووە بە چەڵتوك، ئەویش بەهۆ كەمیی ئاوەوە.
سایتی ئەلمەسرا

 

ئیمارات داهاتە نانەوتییەكانی بە رێژەیەكی بەرچاو زیادكردووە

عەبدوڵڵا بن تەوق وەزیری ئابووریی ئیمارات رایگەیاند: لە چارەكی یەكەمی ئەم ساڵدا داهاتی ئیمارات بە رێژەی %3.4 زیادیكردووە و ئامارەكانیش دەریدەخەن داهاتە نانەوتییەكانی ئەو وڵاتە بە رێژەی %4 زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی داهاتەكانی كەرتی ئابووری بۆ چارەكی یەكەمی ئەم ساڵ، بنەما ئابوورییەكانی ئیمارات زۆر بەهێزن و وڵاتەكەیان توانای گەشەی ئابووریی بەردەوامی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئیمارات بەردەوام كار لەسەر فرەسەرچاوەكردنی داهاتەكەی دەكات.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان