نەیشنس لیگ دەستیپێكردووە

ئەمڕۆ چەندین یاریی دەكرێن

12:57 - 2024-09-10
وەرزش
92 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 5/9/2024، كاروانی یارییەكانی نەیشنس لیگی 2024 - ئەوروپا لە هەر چوار ئاست یان خولەكە و لەسەرجەم گروپەكانیاندا كەوتەڕێ و تائێستا چەند جەولەیەكی یارییەكانیان كراون، ئەم یارییانە لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ سێشەممە، بەردەوام دەبن و دەیان یاریی دەكرێن.
دیار ئاستی یەكەم یان خولی (A) كە چوار گروپ لە هەڵبژاردە لەخۆ دەگرێت، گرنگیی خۆی هەیە، لەبەرئەوەی سەرجەم هەڵبژاردە بەهێز و ناودارەكانی ئەوروپا بەشداریی تیادا دەكەن، یەكەم جەولەی یارییەكانی ئەم ئاستە (A) بەمشێوەیە بوون:
پێنجشەممە 5/9/2024
*سكۆتلەندا 2 × 4 پۆڵەندا- (گروپی یەكەم).
*پورتوگال 2× 1 كرواتیا- (گروپی یەكەم).
*دانیمارك 2 ×  0 سویسرا- (گروپی چوارەم).
*سربیا 0 × 0  ئیسپانیا- (گروپی چوارەم).
دواتریش رۆژی هەینی دوو یاریی تر كران
هەینی 6/9/2024
*فەرەنسا 1 ×  3 ئیتاڵیا (گروپی دووەم).
*بەلجیكا 3 × 1 ئیسرائیل (گروپی دووەم).
شەممە 7/9/2024
*هۆڵەندا 5 × 2 بۆسنە (گروپی سێیەم).
*ئەڵمانیا 5 ×  0 هەنگاریا (گروپی سێیەم).
یەكشەممە 8/9/2024
*كرواتیا 1 × 0 پۆڵەندا (گروپی یەكەم).
*پورتوگال 2 × 1 سكۆتلەندا (گروپی یەكەم).
*دانیمارك 2 × 0 سربیا - (گروپی چوارەم).
*سویسرا 1 × 4 ئیسپانیا - (گروپی چوارەم).
 دەبێت دوێنێش دووشەممە 9/9/2024 ئەم یارییانەی تریش كرابن:
*فەرەنسا × بەلجیكا- (گروپی دووەم).
*ئیسرائیل× ئیتاڵیا- (گروپی دووەم).
ئەمڕۆش  سێشەممە 10/9/2024 ، ئەم یارییانەی تریش دەكرێن:
*هۆڵەندا × ئەڵمانیا - (گروپی سێیەم).
*هەنگاریا × بۆسنە - (گروپی سێیەم).
سەرجەم یارییەكانیش سەعات 9:45 دەقیقەی شەو دەستپێدەكەن.
ئەم خولەی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا، سیستمی یارییەكانی بەمشێوەیەیە: سەرجەم هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بەسەر چوار ئاست یان خولدا دابەشكراون كە بریتین لە ئاست یان خولی (D) ، (C) ، (B) ، (A)، هەر ئاستە یان خولێكیش لەو خولانە چوار گروپ لە هەڵبژاردە لەخۆ دەگرن، ئاست یان خولی (A) بەهێزترین هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بەشداریی تیادا دەكەن، ئاست یان خولی (B) ئەو هەڵبژاردانە بەشداریی تیادا دەكەن كە لە خوار ئاستی(A)  یەكەمەوەن، ئەمەش بۆ هەردوو ئاستی (C)  و (D) یش بەهەمان شێوەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان