مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری قەڵادزێ سەردانی تێکۆشەران و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی گەلی کورد هەر یەک لە هەڤاڵان عەبدوڵڵا هەمزە، عەلی ئەحمەد عەلی، حاجی عەلی چوستە-یان کرد.
لەو سەردان و بەسەرکردنەوە جیاجیایانەدا مەکتەبی سکرتاریەت رۆڵی قەڵادزێیەکانیان لە شۆڕش و قوربانیدانی گەلەکەماندا بەرزنرخاند کە هەمیشە لە ریزی پێشەوەی کۆڕی خەبات بوون و لە هەموو قۆناغەکاندا بە ئامادەبوونیان شۆڕشیان جۆشئەدایەوە کە هەریەک لە هاڤاڵان عەبدوڵڵا هەمزە، عەلی ئەحمەد عەلی، وەک دوو تێکۆشەر و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ بە نەبەردی و قەرەمانێتیان رۆڵێکی سەرەکیان گێڕا و لەدوای هەرەسی 1974 کە بە ورە و گوڕوتینێکی زۆرەوە هاتنەوە مەیدانەکە و بوونە سەرمەشقی جۆشدانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان لە ناوچەکەیاندا؛ حاجی عەلی چوستەش نموونەی هەرەباڵای کەسایەتی دەڤەری پشدەر و بتوێنە کە وەک تێکۆشەرێکی ئازا و قارەمان و یەکێتییەکی راستەقینە هەمیشە لە سەنگەری تێکۆشاندابوو . ئەم هەڤاڵانەش بۆ ساتێک دانەبڕان لە یەکێتییەکەیان کە ئەمڕۆ وەک سمبولی ئازایەتی و خۆڕاگری سەیردەکرێن و مایەی شانازیمانن.
لە بەرامبەر خەبات و تێکۆشانیاندا، رێز و سوپاسی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-یان پێشکەشکردن و هەڤاڵانیش دووپاتیانکردەوە کە هەمیشە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خەبات ئەدەن و لە کوێدا پێویست بکات هەر پێشمەرگەی یەکێتی و کوردستان دەبن.